5 Aug 2026, 12:49 UTC113 views2 reactionsread 6 August 2026 هه‌ڤاڵێكی خۆم بۆمی باسكرد، كه له هاوینی ساڵی ١٣٦٥ی هه‌تاویدا بۆ كاركردن چوومه تاران، له ترمیناڵی ئازادی دابهزام. له‌گه‌ڵ دۆستێكی خۆم له گاراژ هاتینه‌ده‌ر و به‌ره‌و ئه‌وبه‌ری فه‌له‌كه‌ی ئازادی هاتینه‌وه، هه‌تا سواری ماشینه‌كانی مه‌یدانی ئیمام حوسێن بین.
دیتم ماشینێك كه ژن و پیاوێكی تێدابوو، له ته‌نیشتم ڕایگرت و ژن و پیاوه‌كه هاتنه‌خوار.
زۆر به توندی منیان ماچ كرد و به‌سه‌رمدا ده‌گریان. هه‌ر سه‌یری منیان ده…
🌚1👌1
5 Aug 2026, 12:48 UTC111 views0 reactionsread 6 August 2026 منداڵ بووین بۆ مه‌له ده‌چووینه چۆم. بۆ گه‌یشتن به گۆمێكی قووڵ كه زۆرخۆش بوو، ده‌بوا له‌نێو قۆپی و دارستانێكی چڕ بڕۆشتاین، هه‌تا ده‌گه‌ینه سه‌ر گۆمه‌كه.
له‌و نزیكانه‌دا كابرایه‌كی لاتی به‌ره‌ڵڵای لێ بوو، كه به ئه‌حمه‌وه لاڵ ناوبانگی ڕۆیشتبوو. هه‌موو منداڵانی هاوته‌مه‌نی من له ناوه‌كه‌شی ده‌ترسان، هه‌تا بگات به دیتنی خۆی. هه‌میشه ته‌ورداسێكی به ده‌سته‌وه بوو.
زۆرجار له خۆڕا منداڵان ده‌یانگوت: ئه‌وه ئهح…
5 Aug 2026, 12:48 UTC92 viewsread 6 August 2026 هه‌تیوێكی شێت حاڵه هه‌بوو، ئه‌مجه‌دی ناو بوو. وایان فێركردبوو، ته‌واوی مزگه‌وته‌كان ده‌گه‌ڕا و به ده‌نگی به‌رز قسه‌ی قۆڕی ده‌كرد. و ئه‌وانه‌ی كه له نێو مزگه‌وته‌كه‌دا بوون، پڕمو هۆڕیان ده‌ست پێكرد. پرسه نه‌زمی ده‌شێوا. هه‌تا خاوه‌ن پرسه ناچار ده‌بوو پووڵێكی پێ بدات، له مزگه‌وت بچێته‌ده‌ر.
زۆرجار به‌و پووڵه ڕازی نه‌ده‌بوو، هه‌ر قسه‌ی قۆڕی ده‌كرد و به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌كرد و پێده‌كه‌نی و له مامۆستا چاوی،…
5 Aug 2026, 12:45 UTC96 viewsread 6 August 2026 ساڵانی زوو كاتێ حاجییه‌كان بۆ حه‌ج به‌ڕێ ده‌كران، كۆڕی ده‌روێشان به پرچ و قژی بڵاو و ده‌ف و خه‌نجه‌ر و شمشێر هه‌تا گاراژ له‌گه‌ڵیان ده‌چوون.
جا كه من منداڵێك بووم، ئه‌و دیمه‌نه ناخۆشه‌م هه‌تا چه‌ن ساڵ بینی، نه‌مده‌زانی كه بۆچی و له‌به‌ر چ هۆكارێك ئه‌و جه‌ماعه‌ته ئاوا ده‌كه‌ن. دیمه‌نێكی زۆر ناحه‌ز و خۆفناكیان بوو.
تۆ بیهێنه پێش چاوت، جه‌ماوه‌رێكی بیست سی كه‌سی، هه‌موو قژێكی بڵاو و ناله‌بار، یه‌ك سپی، یه‌ك ڕه‌ش، ی…
5 Aug 2026, 12:44 UTC101 views2 reactionsread 6 August 2026 #حه‌سه‌ن له ئاوایی پیروه‌لی باغ
چوار پێنج ساڵ لەوە پێش بۆ فێربوونی دەورەیەکی تەئسیسات لە سەر حیسابی شیرکەت بانگهێشتیان کردین بۆ ئیسفەهان ، هوتێلێکی زۆر خۆش و شاهانەیان بۆ گرتبووین کە شەوانە بۆ شام خواردن و نووستن دەهاتینەوە بۆ ئەو هووتێلە ، لە گەڵ کوڕێک خەڵکی بروجێرد ببووینە هاو مزڵ ، زۆر کوڕێکی باش بوو ، شەوێک بۆ شام خواردن چووینە شوێنی نان خواردنی هوتێل ، لیستی خواردەمەنێکانیان لە پێش داناین لەوێ چاوم بە میرزا قا…
👌2
31 Jul 2026, 13:52 UTC247 views1 reactionsread 6 August 2026 ناو لە مێژوودا
ناو یەکەمین خەڵاتە، کە دایک و باوک دەیبەخشنە منداڵەکانیان.
بە درێژایی مێژوو هەڵبژاردنی ناوی ئینسانەکان ئاڵوگۆڕی زۆری بەسەردا هاتووە.
لە کاتێکدا کە مرۆڤ پێی ناوەتە سەر گۆی زەوی، زۆربەی ناوەکان لە سروشت و گیانلەبەرانی سروشت وەرگیراوە.
کاتێ باسی شەڕ لەگەڵ ئاژەڵانی وەحشی کراوە، ناوی ئینسان لە ناوی ئەوان و یان تێکەڵێک لە ناوی ئەو ئاژەڵانە و ناوی مرۆڤ دەستەبەر کراوە.
بە پەیابوونی ئایین، وەک زەردەشتی، یەهوودی…
❤1
31 Jul 2026, 13:48 UTC206 viewsread 6 August 2026 ناوی لوقمانی حه‌كیم له قورئاندا هاتووه و سوورهیهك به ناوی ئه‌وه‌وه، ناو نراوه.
په‌ندێكی جوانی هه‌یه كه ده‌ڵێ:
ئه‌ده‌ب له كێ فێر بووی؟!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: له بێ ئه‌ده‌به‌كان.
ده‌ڵێن: چلۆن؟!
ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن، من نایكه‌م. ئه‌و قسانه‌ی ئه‌وانه ده‌یڵێن، من ناڵێم. به‌وجۆره.
https://t.me/NAGHLIKURDI
31 Jul 2026, 13:47 UTC191 viewsread 6 August 2026 له سه‌قز سواڵكه‌رێكی كه‌م ئه‌ندامی لێ بوو، كه به ڕه‌حمه‌ت بێ ناوی(نزه) بوو، كه به نزهشێت و نزهكۆڵ ناوبانگی بوو.
ئه‌م نزه چونكا كه‌سی نه‌بوو، له به‌رانبه‌ری باخچه‌ی منداڵان ده‌كه‌یه‌كی بچكۆڵهیان به‌خێری خۆیان بۆ دروست كردبوو، كه شه‌وانه له‌وێ ده‌خه‌وت و شتومه‌كانی له نێو ئه‌و دهكهیه داده‌نا.
نزه ژنێكی كه‌م ئه‌ندام كه نه پێی ڕۆیشتنی بوو، و نه ده‌ستی سالم كه بتوانێ كارێك بكات. یانی به ته‌واوی گشت …
31 Jul 2026, 13:47 UTC133 viewsread 6 August 2026 نازانم ئێوه‌ش بیستووتانه هه‌ندێ ده‌ڵێن: ئێمه نانی زه‌ماوند ناخۆین، حه‌رامه!!
له زهماوندێك داوه‌ت كرابووین، له‌كاتی نان خواردن سۆفیێكی وشكی مێشك ڕزیومان لێ په‌یا بوو، كوتی:
من ده‌ڕۆمه‌وه بۆ ماڵی خۆمان، نانی زه‌ماوند حه‌رامه و نایخۆم.
ئێمه‌یش گوتمان: وه‌ڵڵا ئێمه ده‌یخۆین و دوو لێوانی ئاوی ساردیش ده‌كه‌ینه سه‌ری، با تۆ هه‌ر نه‌یخۆی.
یا نه‌ریتێكی زۆر كۆنه‌په‌ره‌ستانه ساڵانی زوو باو بوو، كه نانی زه‌ماوندی كچ نه…
31 Jul 2026, 13:46 UTC122 views1 reactionsread 6 August 2026 هه‌تا چەند ساڵ لەمەوبەر ڕۆژانی پێنج شەممەی هەموو حەوتوویەک لە دوای نوێژی عەسر، خادمی مزگەوتەکانی دەهاتنە بەر ماڵان بۆ کۆ کردنەوەی نان جومعە، و دەیانگوت:
ڕەحمەتی خواتان لێ بێ، نانی جومعە.
بەڵام بە داخەوە ئەمە چەند ساڵە ئیتر ئەوەش نەماوە.
چەندین ساڵ لەمەوبەر کە لە تاران خوێندکاری زانستگا بووم، زۆر زۆر تاسەی ئەوەم بوو، کە خادمەکان بهاتایە، بۆ کۆکردنەوەی نانی جومعە، لە هەوەڵیشەوە بە دۆستانم دەگوت:
ئەوە کەی دێن بۆ چنینی …
❤1
31 Jul 2026, 13:45 UTC132 views2 reactionsread 6 August 2026 زۆر به داخه‌وه هه‌ندێ له پیاوان ڕوانینیان بۆ ئافره‌ت و ژنان، ڕوانێكی جه‌سته‌یی و یان به‌خێوكردنه. یانی هه‌موو بیر و ئه‌ندێشه‌یان یا له‌سه‌ر جه‌سته و هه‌وه‌سه، و یا ئه‌وه به پیاوه‌تی ده‌زانن كه هه‌ر زگی ژن و منداڵ تێر بێ، ئیدی كار ته‌واوه و ئه‌ركی پیاو به دروستی پێك هاتووه.
له‌سه‌رده‌می ئاغا و ڕه‌عیه‌تی، هه‌ندێ كه‌سان چ ژن و چ پیاو، لای ئاغا ده‌مانه‌وه و ئاغا هه‌موو كارێكی پێ ده‌كردن و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ب…
❤1👌1
31 Jul 2026, 13:42 UTC158 views2 reactionsread 6 August 2026 #نامۆ (سوننەتە)
دایەعهفتاو لای سۆفیعەوڵا دەنگی هەڵێنا و کەوتە سکاڵا:
دوێشەو بووکەخانت 10دەنک لەو جامە(دەوری) چاکانەی بەجارێ شکاند، عه‌مری نەمێنێ.
سۆفیعەوڵا ئەڵێ: ئەبێ بڵێم بەو کۆڕە ئەمشەو 10جار ب...گێ
دایەعەفتاو: درۆ خۆش نییە پیاوەکە 5یان خۆم شکاندم.
https://t.me/NAGHLIKURDI
❤1😁1
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @NAGHLIKURDI. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.