8 Aug 2026, 21:00 UTC33 views2 reactionsread 9 August 2026 Photo
شێخ عەبدولعەزیز طریفی سەبارەت بە نیشانەی مونافیقەکان دەڵێت:
دیارترین و ئاشکراترین نیشانەی مونافیقەکان بریتییە لە:
"ڕاکردن لە حوکمکردن بە شەریعەتی خودا و دوورکەوتنەوە و ڕق لێبوونی؛ وەک خوای گەورە دەفەرموێت: (کاتێکیش پێیان بگوترێت: وەرن بەرەو ئەو شەریعەتەی کە خودا ناردوویەتییە خوارەوە و بەرەو لای پێغەمبەر، ئەوا مونافیقەکان دەبینیت کە بە توندی پشتت تێ دەکەن و لێت دوور دەکەونەوە)."
❤2
8 Aug 2026, 12:01 UTC43 views3 reactionsread 9 August 2026 لەکاتێک دا پێچەوانەی ئەم تاقمە کەبە زانست و هیدایەتەکەیان لەخۆبای بون تا دەرگاکانی گومڕاییان لێکرایەوە ، تاقمێکی ترمان هەیە کەلەسەرەتاوە نەزان بونە بەزانست بەڵام بەهۆی خۆبە کەم زانینیان و گوێڕایەڵیان بۆ ئایەتەکانی اللە خوای گەوە لەبارەیانەوە دەفەرمووێت:{وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ}
👍3
8 Aug 2026, 11:58 UTC45 views3 reactionsread 9 August 2026 Video
ئەو کەسەی دوای ناسینی ڕاستی (حەق) لێی پاشگەز دەبێتەوە، زۆر بە دەگمەن دەگەڕێتەوە بۆی: {چۆن خوای گەورە ڕێنمایی گەلێک دەکات کە دوای بڕواھێنانیان کافر بوون} [ال عمران: ٨٦]، هەروەها لەبەر توندیی کەلەڕەقییەکەی، دژایەتییەکەی بۆ ڕاستی زۆر زیاتر دەبێت لە کەسێک کە لە بنەڕەتەوە لەسەر باتڵ و هەڵە بووبێت.
شێخ عبدالعزیز بن مرزوق الطریفي
بۆیەش لەڕۆژگاری ئەمڕۆمان زۆر بەڕونی ئەم ڕاستیە دەبنینین کەسانێک هەن سەرەڕای زۆری بەڵگەکان…
👍3
7 Aug 2026, 19:10 UTC43 views5 reactionsread 9 August 2026 Photo
"ئەگەر خەڵکی بە ڕێکوپێکی و توندوتۆڵی لەسەر فەرمانی خودا بڕۆشتنایە، ئەوا ژیانیان ڕێک وەک جووڵەی هەسارەکان لە خولگەکانیاندا بە تەواوی و بە قەدەری ورد بەڕێوە دەچوو؛ بەڵام ئەوان وازی لێ دەهێنن و سەرپێچی دەکەن، بۆیە تووشی شڵەژان و پشێوی دەبن: ({با ئەو کەسانەی سەرپێچی لە فەرمانی ئەو دەکەن، بترسن لەوەی تووشی فیتنە و بەڵایەک ببن})."
شێخ عبدالعزیز الطریفی
🔥4👍1
6 Aug 2026, 14:34 UTC45 views4 reactionsread 9 August 2026 Photo
"ئەگەر زانایەک [بەرامبەر بە دەق و حوکمەکان] نەرمونیان بوو لەگەڵ بێدین و زەندیقێکدا، بەڵام توندوتیژ و سەخت بوو بەرامبەر بە زانایەکی موجتەهید، ئەوا ئەو ڕەفتارەی لە دیارترین و ئاشكراترین نیشانەکانی شوێنکەوتنی ئارەزووە (الهوى)؛ تەنانەت ئەگەر لاپەڕەکانیش ڕەش بکاتەوە بە هێنانەوەی دەقەکانی سوننەت و ئاثار."
— شێخ عەبدولعەزیز طریفی
❤4
5 Aug 2026, 22:47 UTC51 views6 reactionsread 9 August 2026 Photo
"دونیا جێگەی ڕێزلێنان (کەرامەت) نییە بۆ مرۆڤ، کەرامەت و ڕێزی ڕاستەقینەی مرۆڤ بریتییە لە: «سەلامەتی و پارێزراویی دینەکەی، نەک سەلامەتیی دونیاکەی»، وە ئەگەر لە دونیادا ڕێزلێنان و کەرامەتێک هەبووایە؛ ئەوا بێگومان پێغەمبەران لە هەموو خەڵکی ڕزق و ڕۆزییان فراوانتر دەبوو و ژیانیان خۆشگوزەرانتر دەبوو."
— شێخ عەبدولعەزیز طریفی
❤5👍1
4 Aug 2026, 15:11 UTC74 views3 reactionsread 9 August 2026 Photo
"مرۆڤی باوەڕدار خەمۆک و بێتاقەت نابێت ئەگەر خوای گەورە لە شتێک بێبەشی بکات کە خۆشی دەوێت، یان شتێکی پێ ببەخشێت کە پێی ناخۆشە؛ چونکە ڕەنگە مرۆڤ ئاواتی شتێک بخوازێت کە شەڕ و خراپەی تێدا بێت بۆی، و ڕقیشی لە شتێک بێت کە خێر و چاکەی تێدا بێت بۆی. گەلی [عاد] بەهۆی هەورێکەوە تیاچوون کە ئاواتیان پێدەخواست [بۆ باران]، و [موساش] بەهۆی دەریاوە ڕزگاری بوو کە لێی دەترسا."
— شێخ عەبدولعەزیز طریفی
❤2😢1
3 Aug 2026, 20:33 UTC257 views7 reactionsread 9 August 2026 Photo
مرۆڤ بەتەنها لە ڕێگەی هەوڵی کەسی و پلاندانانەوە دەروازەی عبودیەتی لێ ناکرێتەوە، بەڵکوو دەروازە و فتوحاتی عبودیەت لە بەرەکەتی پەنابردن و داواکردنە لە خودای گەورە.
“#_ابراهیم_السکران”
👍5❤2
3 Aug 2026, 19:48 UTC75 views5 reactionsread 9 August 2026 Photo
سەرچاوەی گومڕابوونی دەستە و تاخمەکان ئەوەیە کە دەیانەوێ بەسەر عەقڵیاندا بچەسپێنن کە لە غەیبییاتەکان بگا وەک چۆن لە بابەتە ماددیەکان دەگات، لەکاتێکدا عەقڵ توانای ئەو کارەی نیە!
عەقڵی مرۆڤ وەک گۆزەیەک وایە، بابەتە غەیبیەکانیش وەک بەحرێک، ئەو کەسەش دەیەوێت ئەو بەحرە لەو کاسەیەدا جێبکاتەوە!
"الشیخ عبدالعزیز الطریفي"
👍4🔥1
3 Aug 2026, 12:32 UTC77 views6 reactionsread 9 August 2026 Photo
"لە شوێنەوارە مێژووییەکاندا (الأثر) هاتووە: (ئەگەر کێوێک ستەم لە کێوێکی تر بکات، ئەوا بێگومان خوای گەورە کێوە ستەمکارەکە وردوخاش دەکات و دەیکێشێت بە زەویدا)؛ خوای گەورە ستەمکار لەناو دەبات و لای دەبات تەنانەت ئەگەر کێویش بێت، دەی کەواتە چۆن دەبێت بۆ ستەمی مرۆڤەکان و دەوڵەتەکان؟!"
— عەبدولعەزیز طریفی
❤6
2 Aug 2026, 18:04 UTC86 views7 reactionsread 9 August 2026 Photo
"هەموو ڕۆژێک دەیان وتەی دەخوێنینەوە و خۆشەویستیمان بۆی زیاتر دەبێت، لە کاتێکدا زانایانی دەوری سوڵتانەکان لە دەرەوەی زیندانەکاندان و مۆمی ناوبانگیان کوژاوەتەوە. (شکۆ و سەرکەوتن تەنها بۆ خودا و پێغەمبەرەکەی و باوەڕدارانە، بەڵام دووڕووەکان نایزانن).
شێخ زیندانیکرا، بەڵام ڕۆحی بە ئازادی لە مەلەکوتی خودادا دەفڕێت؛ خەسارەتمەند و نائومێد بوو ئەو کەسەی کە تۆی زیندانی کرد، چونکە ئێمە دوای زیندانیکردنت زیاتر تۆمان ناسی!
داوا…
❤7
1 Aug 2026, 20:50 UTC90 views3 reactionsread 9 August 2026 Video
بابەتێکی گرنگ!؟
❤3
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @al_T4rifi. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.