6 Aug 2026, 16:32 UTC55 views5 reactionsread 6 August 2026 ئێدوارد سەعید: ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ سارتر
کۆڕی زانستیی مژار
ئێدواردسەعید لە یادداشتەکانیدا بە ناوی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سارتر،باس لە دیدارەکانی دەکا لە گەڵ هەندێک لە گرنگترین بیرمەندانی فەڕەنسەیی کە بە بانگهێشتی سارتر و دۆبوار کۆ ببوونهوه.ئەم یادداشتە ڕاپۆرتێکی سەرنجڕاکێشە لە مەڕ هەڵوێست و سیستەمی بەرژەوەندی بیرمەندان دژ بە فەلەستێن.
سەعید دەڵێ لەم دانیشتنەدا کە لەبارەی ئاشتی لە ڕۆژەهەڵاتی ناوین بوو،مەسەلەی ئاشتی…
❤5
6 Aug 2026, 16:14 UTC57 views3 reactionsread 6 August 2026 File
فایلی دهنگی حەوتەمین دانیشتنی حەوتانەی کۆڕی زانستیی مژار
ناوی بابهت: شوناسهەڵگرتنەوەی مێرمنداڵان، دەوری بنەماڵە و کۆمەڵگە
وتاربێژ: مامۆستا حەسەنی بینەندە
کات: رۆژی دووشەممە 12ی گهلاوێژی 2726ی کوردی(1405ی هەتاوی)
لە بەڕێوبەرایەتی ئێرشاد، ژووری ئەنجومەنی ئەدەبی بەڕێوەچوو.
👏2❤1
6 Aug 2026, 05:38 UTC82 views11 reactionsread 6 August 2026 Photo
وێنەی بەشداربووانی خۆشەویستی حەوتەمین دانیشتنی حەوتانەی کۆڕی زانستیی مژار
ناوی بابهت: شوناسهەڵگرتنەوەی مێرمنداڵان، دەوری بنەماڵە و کۆمەڵگە
وتاربێژ: مامۆستا حەسەنی بینەندە
کات: رۆژی دووشەممە 12ی گهلاوێژی 2726ی کوردی(1405ی هەتاوی)
لە بەڕێوبەرایەتی ئێرشاد، ژووری ئەنجومەنی ئەدەبی بەڕێوەچوو.
👏6❤3🥰2
6 Aug 2026, 05:37 UTC75 views5 reactionsread 6 August 2026 Photo
Photo, posted without a caption
❤5
6 Aug 2026, 05:21 UTC254 views5 reactionsread 6 August 2026 دایکێک بۆ منداڵی شەیتان
لێکدانەوەی ڕۆمانی منداڵەکەی ڕۆزماری
خاتوو ڕۆژان موحەمەدیان
«تۆ دەتەوێ من دایکت بم؟»
«مەگەر نیت؟»
ڕۆمانی منداڵەکەی ڕۆزماری(Rosemary’s Baby) نووسراوەی ئیرا لێڤین کە لە ساڵی ۱۹٦۷ بڵاو بوەوە، بە ڕواڵەت ڕۆمانێکی ترسناکی دەروونناسییە، بەڵام لە توێ و لایەنە قووڵەکانیدا باسی ژنبوون، دایکێتی، هاوسەرگیری، دەسەڵات، بڕوا و مافی هەڵبژاردن دەکا.
چیرۆکی ڕۆمانەکە لەبارەی ژنێکی گەنجە بەناوی ڕۆزماری وودهاوس…
❤3🥰2
6 Aug 2026, 05:13 UTC73 views3 reactionsread 6 August 2026 ستوارت میل و چێژی بهختهوهری
سهعید کاکی
جۆن ستوارت میل لە ساڵی (١٨٠٦-١٨٧٣) لە شاری لەندەن لە دایکبووە. باوکی واتە جیمز میل لەو سەردەمەدا فەیلەسووفێکی بەناوبانگ و لایەنگری جێرمی بێنتام بوو. بەپێی پلانێک که بۆ ستوارت میلی داڕشتبوو، لە پێش دا دەبێت فێری زمانی یۆنانی بکرێت. بۆیە لە تەمەنی ٣ ساڵی فێری زمانی یۆنانی دەبێت و لە تەمەنی هەشت ساڵی زمانی لاتین فێر دەبێت. کاتێکە میل تەمەنی دەگاتە دە ساڵ، زۆربەی بەرهەمەکانی …
❤2🥰1
6 Aug 2026, 04:57 UTC66 views2 reactionsread 6 August 2026 Photo
بەیانی ڕۆژێکی نوێ و ژیانێکی نوێتان باش
🌺ئەمڕۆ پێنجشەممە
⚡️ ۱٥ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کوردی
⚡️۱٥ی موردادی ۱٤۰۵ی هەتاوی
⚡️ ۶ی ئووتی ۲۰۲۶ی زایینی
⚡️ ۲۲ی سەفەری ۱۴۴٨ی مانگی
بارهگای "ههیوان سهری" له شاری تیکاوی ههوشار که وهکوو ههیوانیکه که له سهر بڵینداییهک بینا کراوه و خهڵکی ناوچهی ههوشار پێیان وایه شوێنی ناشتنی تهرمی ئهیووبی ئهنسارییه. ئهم بینایه دهگهریتهوه بۆ سهدهی نۆی کۆچی.
❤2
5 Aug 2026, 15:49 UTC81 views6 reactionsread 6 August 2026 ئیمان و ئەزموونی ئایینی
بەشێک لە وتاری "مانا و ئەزموونی ئایینی"، نووسینی جان هیک، و: ئەحمەد غوڵامی لە کتێبی مانای ژیان
وشەی ئیمان واته faith له نەریتی سامی و بە تایبەت مەسیحییەوە سەرچاوەی گرتووە. ئەو وشەیە لێرەدا زۆرتر بە مانای باوەڕی پڕۆپۆزیشێنییە کە لەڕێی بەڵگەوە نەسەلمێندراوە و یان تەنیا تا ڕادەیەک پاساو دراوەتەوە. باوەڕێکی ئاوا کە وەک ئیمانی پڕۆپۆزیشێنیی دەکرێ لێکی بدەینەوە بە شێوەی کلاسیک لە لایەن تۆماس ئاکوی…
❤5🥰1
5 Aug 2026, 14:43 UTC76 views6 reactionsread 6 August 2026 کتێب: پیاوێک لە نێوان دوو ژندا
نووسەر: فەرهاد پیرباڵ
مامۆستا فەرهاد، لە دەستپێکی ئەم ڕۆمانەدا، خوێنەر دەتاسێنێت؛ بە گێڕانەوەی خەونی حەوت دەوڵەمەندی عاڕەبی خەلیجی، کە هەر حەوتیان یەک خەونیان دیتووە و یەکیان، بە نوێنەرایەتیی گشتیان، کەوتووەتە گەڕان بە نێو وڵاتاندا، بۆ بە ئاکام گەیاندنی ئەو خەونە هاوشێوەیەیان، کە دۆزینەوەی کچێکی ددان وردی چاوسەوزە.
لە ڕووسیا لە هۆتێلێکدا، عەبوو عوبەیدی خەددام، ئەو پیاوە دەوڵەمەندە، …
❤4👍1🥰1
5 Aug 2026, 14:32 UTC79 views3 reactionsread 6 August 2026 چەمکی دادوەری کۆمەڵایەتی
کۆڕی زانستیی مژار
هەر باسێک لە سەر دادوەری کۆمەڵایەتی زۆر خێرا تووشی کێشەی پێناسەکردن دەبێتەوە. فرێدریش ڤۆن هایێک ماوەی دە ساڵ هەوڵی دابوو بزانێ دادوەری کۆمەڵایەتی چییە و بە چ مانایەکە، کەچی بە ئامانج نەگەیشت. لە کۆتاییدا بەو قەناعەتە گەیشت کە ئەم ئیدەیە "فۆڕمۆلێکی بۆش و بەتاڵە کە زۆربەی جاران بۆ سەلماندنی ڕەوابوونی ئیداعایەکی تایبەتی بە بێ هیچ هۆکار و بەڵگەیەک بەکار دەهێنرێ". بە شێوەیەکی …
❤2🥰1
5 Aug 2026, 06:51 UTC92 views3 reactionsread 6 August 2026 Photo
بەیانی ڕۆژێکی نوێ و ژیانێکی نوێتان باش
🌺ئەمڕۆ چوارشەممە
⚡️ ۱٤ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کوردی
⚡️۱٤ی موردادی ۱٤۰۵ی هەتاوی
⚡️ ٥ی ئووتی ۲۰۲۶ی زایینی
⚡️ ۲۱ی سەفەری ۱۴۴٨ی مانگی
قەڵای هەزار دەر، سەردەمی سانسانییەکان، شاری ئابدانان
❤3
4 Aug 2026, 22:24 UTC78 views7 reactionsread 6 August 2026 Forwarded from @anjomanbokanVideo
Video, posted without a caption
🥰5❤2
Showing the 12 most recent of 12 posts we hold for @channelmijar. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.