5 Aug 2026, 08:48 UTC412 views2 reactionsread 7 August 2026 Photo
🔹وتووێژ سەبارەت بە خۆ، ئەوی دیکە و جیاوازییەکان دژوارە.
🔹 منداڵ و گەورەش ناناسێت. قبووڵکردنی خۆ، متمانەبەخۆبوون و ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان، تێگەیشتن و لێهاتووییەکن کە دەتوانن ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتیی ئێمە باشتر بکەن. کتێبە کوالیتیی بەرزەکان دەرفەتێکمان پێ دەبەخشن کە بیر لەم بابەتە بکەینەوە و بە شێوازێکی جیاواز سەیری خۆمان بکەین.
🔹بڕیارمان داوە بە زوویی چەند کتێبێکتان پێ بناسێنین کە باس لە جیاوازبوون دەکەن. بابەت…
👏2
3 Aug 2026, 13:00 UTC487 views3 reactionsread 7 August 2026 Photo
بڵاوکراوەی نوێ💥🎁
چی بکەین ئەوانیتر ببنە پاشا
سەیوان سەعیدیان
وێنەکێش: حەدیس مەحموودیان
وەشانخانە: 49 کتێب
📚ئەم چیرۆکە سەرنجڕاکێشە باس لە دوو جەڵەبی شێر دەکات لە دەشتێکی گەورەدا، کە بەهۆی خۆبەزلزانی و لاسارییەوە دەکەونە شەڕ و ململانێیەکی توندەوە. چیرۆکی "پاشا" بەوردی دەری دەخات کە چۆن شەڕ و لێکدژایەتی زۆر جاران لە قسەیەکی ئاسایی و غوروورێکی سادەوە دەست پێ دەکات و هیچ ئاکامێکی نییە جگە لە ئازار و ناڕەحەتی.
بۆ خوێندنە…
❤3
2 Aug 2026, 20:48 UTC597 views3 reactionsread 7 August 2026 Photo
منداڵان و هەڵەی ڕێنووسی؛
لە هەڵەی هۆشەکییەوە تا شۆڕشی زمانی
🔹لە ڕوانگەی یەکەمدا، هەڵەی ڕێنووسیی منداڵان دیاردەیەکی باو و هەندێک جار بێزارکەرە بۆ مامۆستایان و دایک و باوکان، بەڵام ئەگەر ئەم هەڵانە نەک تەنیا وەک کەموکووڕیی زانستی زمانەوانی، بەڵکوو وەک پەنجەرەیەک بۆ جیهانی ناوەوە و پرۆسە دەروونییەکانی منداڵ لێی بڕوانین، وێنەیەکی تەواو جیاواز دەردەکەوێت. دەروونناسانی بواری گەشەی زمان (وەک ڤیگۆتسکی و پیاژە) پێیان وایە کە…
👏3
2 Aug 2026, 06:57 UTC504 views5 reactionsread 7 August 2026 Photo
کورتەناساندنێکی ئەکادیمیای خان
🔹ئەکادیمیای خان ڕێکخراوێکی پەروەردەیییە کە لە ساڵی ۲۰۰٦ لەلایەن سەلمان خان، مامۆستا و دەرچووی پەیمانگای تەکنەلۆژیای ماساچوست (MIT)، دامەزراوە. دروشمی سەرەکیی ئەم ڕێکخراوە بریتییە لە «دابینکردنی خزمەتگوزاریی پەروەردەییی کوالێتیی بەرز و ستاندارد، بۆ هەموو کەسێک و لە هەر شوێنێک». چیرۆکی ئەم ناوەندە گەورە پەروەردەیییە لە بیرۆکەیەکی سادەوە دەستی پێ کرد.
🔹ئەم ئەکادیمیایە کاتێک دروست بوو کە …
❤5
31 Jul 2026, 17:44 UTC569 views4 reactionsread 7 August 2026 Photo
شێوەکانی کتێبخوێندنەوە بۆ منداڵ
بەشی یەکەم
بابەتێک سەبارەت بە پەرەپێدانی خوێندنەوە و فەرهەنگی کتێبخوێندنەوە، ڕێبەری خوێندنەوە لە ماڵ و خێزاندا
🔹یەکێک لە چەمکە سەرەکییەکان لە فێرکردنی خوێندنەوە لە تەمەنی منداڵیدا، «خوێندەواریی نۆڕسک/ پێشـخوێندەواری» (Emergent Literacy) ـە، واتە ئەو کۆمەڵە لێهاتوویی، چەمک و هەڵوێستانەی کە منداڵ پێش خوێندنەوەی فەرمی بەدەستیان دەهێنێت و ڕێخۆشکەرە بۆ چوونەناو جیهانی خوێندنەوە و نووسین. …
👏4
30 Jul 2026, 16:43 UTC96 views5 reactionsread 7 August 2026 Photo
بەرهەمی نوێ✨💥
کتێبی" مینا و پشیلەکە"
بڵاو کرایەوە!
نووسەر: سەیران مستەفا
وێنەکێش: فەرەنگیس محەممەدی
بەرپرسی پەروەردەیی: شاڕۆخ ئەرژەنگی
هەڵەبڕ: پێشەوا هەورامی
ڕازاندنەوەی لاپەڕەکان: سیپان شوکری
ساڵی چاپ: یەکەم، سوئد 2026
وەشانخانە: 49کتێب
ئەمە چیرۆکی کچۆڵەیەکی دڵپاکە بە ناوی مینا، کە خاوەنی پشیلەیەکی ڕەش و سپییە و زۆری خۆش دەوێت. چیرۆکی "مینا و پشیلە" پەیامێکی زۆر گرنگ و مرۆیی فێری منداڵان دەکات: چۆن لەگەڵ ئاژەڵان میه…
👏5
30 Jul 2026, 12:36 UTC529 views5 reactionsread 7 August 2026 Photo
🔹لە کاتی نەبوونی ئەزموونی قوتابخانەدا؛ ئەدەبیاتی منداڵان چۆن دەتوانێت دەرفەتەکانی فێربوون بە زیندوویی بهێڵێتەوە؟
🔹قوتابخانە تەنیا بینایەک نییە بە پۆل، مێز و زەنگ؛ قوتابخانە ئەزموونێکی کۆمەڵایەتییە. شوێنێکە کە منداڵ تێیدا پرسیارکردن، گوێگرتن، هاوکاریکردن، جیاوازیی بیروڕا، خەیاڵکردن و دۆزینەوەی جیهان ڕاهێنان دەکات. بەڵام هەمیشە تەواوی منداڵان ناتوانن ئەزموونی بەردەوامی قوتابخانە بکەن. شەڕ، کۆچبەری، نەخۆشی، هەژاری، قەیر…
👏5
29 Jul 2026, 07:44 UTC600 views6 reactionsread 7 August 2026 Photo
ئاسترید لیندگرێن دەناسن؟
🔸کێها بەرهەمیتان خوێندووەتەوە یان بیرەوەریتان لەگەڵی هەیە؟ ئەم مانگە کاتێکی زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی کتێبەکانی ئەم نووسەرە لە کتێبخانەکان دەربێنن و لە بەردەستی منداڵان و مێرمنداڵدا دایانێن.
🔸لە مێژووی ئەدەبیاتی منداڵاندا، نووسەرگەلێک هەن کە تەنیا چیرۆک نانووسن؛ ئەوان ڕوانگەمان بۆ دنیای منداڵی دەگۆڕن. ئاسترید لیندگرێن لەم جۆرە نووسەرانەیە. لیندگرێن منداڵانی بە چاوی پەروەردە و ئامۆژگارییەوە نەدەد…
❤6
27 Jul 2026, 19:24 UTC579 views7 reactionsread 7 August 2026 Photo
ئایا دەزانن مەتەڵ چییە؟
ئایا بە گۆرانی-مەتەڵ و یاری-مەتەڵ ئاشنان؟ دەزانن ئەم مەتەڵانەی کە نەوە لە دوای نەوە پێمان گەیشتوون، چ کارکردێکیان بۆ منداڵان هەیە؟
مەتەڵەکان لە کۆنترین جۆرەکانی ئەدەبیاتی زارەکیی منداڵانن؛ بەرهەمگەلێک کە نەوە لە دوای نەوە، ئەوانیان نەک لەناو کتێبەکانەوە، بەڵکوو لە زمانی دایکان، باوکان، داپیران، باپیران و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەوە بیستووە و لەبەریان کردووە. ئەوان بەشێکن لە بیرەوەریی فەرهەنگیی …
❤7
25 Jul 2026, 08:31 UTC591 views9 reactionsread 7 August 2026 Photo
کتێبەکان ڕووناکین بۆ بیرکردنەوە؛ کێیە کە ئەمە نەزانێت؟
🔹هەندێک جار هانمان دەدەن، هەندێک جار داخ لەسەر دڵمان دادەنێن. هەندێک جار بۆ سەفەرێک بەرەو ناخمان بەڕێمان دەکەن، هەندێک جار بۆ دنیاگەلێکی ترمان دەبەن و هەڵبەت هەندێک جاریش چێژ، سەرخۆشی و وەجۆشهاتن دەخوڵقێنن. ئەم دواییە کلیلی چوونەژووری جیهانی ئەدەبیات و خوێندنەوەیە. ئەگەر منداڵ و تازەخوێنەر بێت، شاکلیلە.
درێژەی بابەتەکە لە چراوۆکدا بخوێننەوە
لە چراوۆکدا بیخوێننە…
👏7❤2
24 Jul 2026, 17:36 UTC665 views8 reactionsread 7 August 2026 Photo
منداڵ پێویستی بە کەسایەتییە یان بە دەنگ؟
کاتێک کتێبێک ساڵانێکی زۆر لە زەینی خوێنەراندا دەمێنێتەوە، بەزۆری سەرەتا ناوی کەسایەتییەکانی دێتەوە یاد؛ پی پی گۆرەوی درێژ، ماتیلدا یان پیتەری کەروێشک. وا دیارە ئەم کەسایەتییانەن کە باری یادەوەری هەڵدەگرن و کتێبەکە بە زیندوویی دەهێڵنەوە.
بەڵام لە ڕەخنەی ئەدەبیاتی منداڵاندا، ئەم ڕۆژانە باسێکی دیکەش زۆر ڕەچاو دەکرێت؛ ئەوەی کە ئایا ئەوەی چیرۆکێک بە نەمری دەهێڵێتەوە، تەنها کەسایەت…
❤8
22 Jul 2026, 18:38 UTC635 views8 reactionsread 7 August 2026 Photo
هاورێ پێمان دەڵێت: ژیان پازێلێکە؛ هەر ئەو ئەندازەیەی کە دۆستایەتی پێویستە، تەنیاییش پێویستە بۆ شادبوون. هاوڕێ تەنها کتێبێک نییە بۆ منداڵان، بەڵکوو گەورەش فێری حورمەتدان بۆ خواستی دەرونی خۆی دەکات.
بەستەری بابەتەکە لە ماڵپەڕی چراوۆکدا
www.chrawok.com
🆔️ Telegram
🆔 Instagram
🆔️ Facebook
🆔 Group
🆔 Aparat
👏6❤2
Showing the 12 most recent of 13 posts we hold for @chrawok. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.