8 Aug 2026, 01:27 UTC≈1,170 views10 reactionsread 8 August 2026 چیرۆکی من و بزنێک:
هەر کاتێک بزنێک دەبینم، ئیرەییی پێ دەبەم
نە لەبەر شاخەکانی، نە لەبەر ڕیشەکەی،
نە لەبەر ئەوەی لە سەر کێو لەگەڵ بادا دەڕوات.
تەنها لەبەر ئەوەی: کاتێک دەیەوێت بڕوات، دەڕوات.
منیش کاتێک دەمەوێت بڕۆم، دەستم دەچێتە گیرفانمەوە. ناسنامەیەک ،ناوێک،وێنەیەک،ژمارەیەک،
پێش هەر هەنگاوێک دەبێت بسەلمێنم کە منم
. بزنەکە هیچ ناسنامەیەکی پێ نیە
کەس لێی ناپرسێت: «تۆ کێیت؟» ئەو تەنها دەڕوات.
ئەگەر من لە شارێکەوە بۆ …
🔥10
Signed 𝙷𝚊𝙻𝚘
23 Jul 2026, 01:42 UTC182 views10 reactionsread 8 August 2026 Video
23/7
🔥10
Signed 𝙷𝚊𝙻𝚘
21 Jul 2026, 02:08 UTC197 views19 reactionsread 8 August 2026 دوای ئەوەی تۆ ڕۆیشتیت
دوای ئەوەی تۆ ڕۆیشتیت، ماوەیەک هەر ئێوارەیەک دوو فنجانی چام دادەنا لەسەر مێزەکەم یەکێک بۆ خۆم و یەکێک بۆ ئەو شوێنەی کە هێشتا وەک چاوەڕوانییەکی کۆن و بەتاڵ مابووەوە
نەک بۆ ئەوەی باوەڕم وابێت دەرگاکە دەکرێتەوە و تۆ دەگەڕێیتەوە
بەڵکو لەبەر ئەوەی دەستم هێشتا فێری ئەو ڕاستییە نەببوو کە هەندێک مرۆڤ دوای ڕۆیشتنیان نامێننەوە بەڵام
لە شتە بچووکەکاندا هەر هەن، لە دەنگی قاپێک، لە شوێنی پەنجەیەک لەسەر پەنج…
❤19
Signed 𝙷𝚊𝙻𝚘
15 Jul 2026, 01:42 UTC207 views13 reactionsread 8 August 2026 لەپێش دەمی ماڵەکەتدا ئازار و خەم دادەگرم
دەڵێم شوت کرد؟
شوت بەو گەنجە کاکۆڵ زێڕە ڕیش پڕە چاو شینە کرد
ئەی من ؟؟…….
من کە بۆنی جۆگە و مێرووی دارستانەکانم لێدێت
من کە دڵم وەک پاوەن دەسووتێ
من کە لابور و دەفتەر و قەڵەمە بچکۆلانەکانی گیرفانم بەجێ هێشت …
من کە وەکو قوتابیەکی تەمەڵ لەکاتی تاقیکردنەوەدا
لە ژێرەوە لێم دەڕوانیت ، سەرم دادەنەواند و دەمبینیت
کە گولە دەیبێژام و ئەی ڕەقیبم دەگووت
بیرم لە چاوە خەواڵوەکانی تۆ دەکرد…
❤13
Signed 𝙷𝚊𝙻𝚘
13 Jul 2026, 22:26 UTC208 views14 reactionsread 8 August 2026 پەڕێک لە نوێترین نوسراوم
کتێبی ٦٠ شەوی دابڕان
(بێ واتایی هەست و لەدەستدانی مانا)
لە شازدەهەم شەوی دابڕاندا، هەستەکانم وەک شتێکی ڕوون نەما بوون، نە وەک خۆشی، نە وەک خەم، بەڵکو وەک تێکەڵەیەکی نادیار کە ناتوانرێت ناوی لێ بنرێت.
من هەستم کرد هەموو واتایەک لە شتەکان دەچێتە دەرەوە و تەنها شێوەی بێ واتا دەمێنێتەوە
ژیان نە وەک ڕووداو دەهات، نە وەک ڕێگا، بەڵکو وەک دووبارەبوونێکی بێ کۆتایی کە هیچ جارێک ناتگەیەنێت بە شوێنی ن…
🔥14
Signed 𝙷𝚊𝙻𝚘
6 Jul 2026, 23:59 UTC≈5,330 views16 reactionsread 8 August 2026 تەنها ڕاستی :
مرۆڤ لە یەکەم هەناسەی خۆیەوە ناچێتە نێو ژیان؛ دەخرێتە نێو حوکمێک کە هیچ قازییەک نەینووسیوە. لەو چرکەیەوە هەریەکەمان دەبینە بەشێک لە چارەنووسێک کە هەرگیز هەڵماننەبژاردووە. ڕەنگە گەورەترین نادادگەری ژیان هەر ئەوە بێت؛ ئێمە بەرپرسیارین لە ژیانێک کە پێش هاتنمان بڕیاری لەسەر دراوە.
داد لە ئارەزووی مرۆڤدایە، نەوەک لە یاسای بوون
سروشت گوڵ و دڕک لە یەک خاکدا دەڕوێنێت،
باران بەسەر مزگەوت و گۆڕستاندا بە یەک ئەن…
💔16
Signed 𝙷𝚊𝙻𝚘
29 Jun 2026, 22:55 UTC≈5,560 views31 reactionsread 8 August 2026 ئەگەر ئەمشەو ئەوەندە سەخت نەبوایە هەرگیز ئامادە نەبووم
دووبارە دەقەکانم بڵاو بکەمەوە هەرگیز…..
سەختترین شەوی دۆزەخ لە نێوان خۆکوشتن و دەرمان:
هاتووم بۆ دەرمانێک دەگەڕێم بۆ غەمە کوشندەکانم
یەکێک دەڵێت : باشترە لە بری خۆکوشتن بیر لە دەرمانێک بکەیتەوە
من دەڵێم: ڕاستە ….. زۆر ڕاستە باشترە لە بڕی خۆکوشتن بیر لە دەرمانێک بکەمەوە
دێمە دەرێ و دەمەوێت لەبری خۆ کوشتن بیر لە دەرمانێک بکەمەوە
هەواش دەڵێت: وایە، چاکترە لە بری خ…
🔥31
Signed 𝙷𝚊𝙻𝚘
16 Apr 2026, 23:50 UTC≈2,760 views53 reactionsread 8 August 2026 بۆ ماوەیەک وازدەهێنین لە هەموو شتێک بە مانایی هەموو شتێکی بوون و نەبوون بزانین ژیان چی لێ دێت
خوداتان لەگەڵ🧡
ئێرەش وەک یادگاریەکی جوان دەمێنێتەوە🗡
💔53
Signed 𝙷𝚊𝙻𝚘
13 Apr 2026, 22:58 UTC≈1,560 views19 reactionsread 8 August 2026 چوارەم شەوی دابڕان
( وەرگرتنەوەی دەفتەری کردەوەکان بە دەستی چەپ )
خەم و ژیان و ئەو و من
بەیەکەوە ئاڵاوین
گەر لای یەکیش نەبین
هەر بەیەکەوە بەستراوین
خەم
وەک دایکە
گەر بشمرێ هەر لە خەیاڵما دەمێنێ
ژیان وەک درۆ
هەرچەند کەم بێ پڕ ئازارە
ئەو ،
لە نێوان من و ژیاندا ئەو هەیە
بۆیە تا ئيستا دەژیم
وەک ئەو ژن و مێردەی لەبەر خاتری منداڵەکەیان
لێک جیانابنەوە
ژیانیش ئاوا
لەبەر خاتری تۆ نامباتەوە…
من
تێوەتان ئاڵاوم
لەناو ئێوەدا گر…
🔥19
10 Apr 2026, 00:18 UTC≈1,200 views14 reactionsread 8 August 2026 سێیەم شەوی دابڕان….
(من و تۆ و غەم سێ کوچکەی عەشق)
کە دڵت سوتاند،
ئاو و مەرهەمت بەمن چی،
کە تۆ کەوانی سینەیت پڕ ئاگر کرد
ئیتر بڵێسە بڵێ چی
کە تۆ ئەشقت هەلا هەلا کرد
ئیدی بەهانە بەمن چی
کە تۆ وەسلی دیدارت لەمن کرد
شەوقی دڵت بەمن چی
لە فڕاقی یار دا عەدەمێ ژیام
ئێستا پەشیمانیت بە دڵچی
شەمعی دڵم هەر بە دەوری تۆ دا بوو
پەروانەی من هەر بە تۆووە ئاڵا بوو
کە تۆ نەمایت مەهیارا بەمن چی
زوڵفی شەبگونت کە لە هەستی مندا بوو
کە…
❤14
4 Apr 2026, 23:57 UTC918 views11 reactionsread 8 August 2026 دووەم شەوی دابڕان (مێژووی سووتاوی من )
من لەگەڵ هەموو جۆرەکانی خەنجەردا لە پەیماندام
تەنیا بۆ کووشتنی خۆم بیانوەشێنم
من ئەو داری ئازادییە نیم بە خوێن ئاو بدرێم
ئەو غونچەیەی سەربەستی نیم بە خوێن بگەشێمەوە
من برۆمە گۆڕەپانی هەر شەڕێکەوە بۆ ئەوە نیە بکوژم!!!
بۆ ئەوەیە بکوژرێم و بە زیندووی نەگەڕێمەوە…
لە پەیماندام چەقۆ بە ئەلف و بایەکی تر بنووسمەوە
من هەموو ڕێگایەک بە مەبەستی مردن دەگرم….
هەموو ئاوێک بە هەستی ژەهر دەخۆم…
❤11
31 Mar 2026, 23:38 UTC690 views13 reactionsread 8 August 2026 یەکەم شەوی دابڕان … ( یەکەمین دەرگای دۆزەخ)
هیچ کاتێک وەک یەکەم شەوی دابڕان نیە
ئەوێ وەک دۆزەخە
هیچ کاتێک وەک یەکەم شەوی دۆزەخ نیە
لەوێ ژیان جۆرێکی ترە
لەوێ مرۆڤەکان ئاشنا نین بە ئیمان
لەوێ کەس خودای لەیاد نیە
لەوێ هەموومان سەرخۆشین
یەک خەتای ترێ دەگرێ و یەک خەتای ڕەز
لەوێ هەموومان بۆ مردن دەژین
بێ ئیمانێک دەڵێ خێری تێدایە ئەو نا یەکێ تر
سەرخۆشێک بە کپیەوە باس لەوە دەکات یاری دەستی کچێکە
مەلایەک دەڵێ لە پێناو ئەو دین…
❤13
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @drhalo34. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.