7 Aug 2026, 09:35 UTC34 viewsread 8 August 2026 🔸 پێشێلکاریی مافی ژنان لە ئێران تایبەت بە مانگی جوولای ٢٠٢۶ بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتی مانگانەی لەسەر پێشێلکرانی مافەکانی ژنان لە ئێران تایبەت بە مانگی جوولای ٢٠٢۶ بڵاو کردەوە کە نیشان دەدات لەژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا شتێک بە ناوی ڕەچاوکردنی مافی ژنان بوونی نییە و هەڵاواردنی ڕەگەزیی لەو سیستەمەدا، زیاتر لە هەموو کاتێک زەقتر و بەرچاوترە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، لە ماوەی مانگی …
Signed Srwa Zand
6 Aug 2026, 13:29 UTC44 views1 reactionsread 8 August 2026 Video
وتووێژی خاتوو شنە دروودگەر سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ کوردکاناڵ سەبارەت بە پلاتفۆرمی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و خەباتی سیاسی و مەدەنی.
#ڕاپەڕینی_ژینا
#ژن_ژیان_ئازادی
#ژنان_ئازادیخواز_دێموکرات
Telegram
.instagram.
facbook.web
.telegram gowar.
facbook gowar
.instagramgowar
👍1
Signed Rezhan
5 Aug 2026, 13:47 UTC52 views2 reactionsread 8 August 2026 Photo
سیۆل؛ یەڵدا قادری یاریزانی کوردستان لە نێوان ٦ هەزار یاریزان پلەی دووهەمی بەدەستهێنا
یەڵدا قادری کچی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یاریزانی تەکواندۆی کوردستان، لە پاڵەوانێتیی جیهانیی هەنمەدانگی ساڵی ٢٠٢٦ کە لە شاری سیۆلی کۆریای باشوور بەڕێوە چوو، توانی پلەی دووەم و مێدالی بڕۆنز بەدەستبهێنێت.
ئەم یاریزانە، کە لە کێبڕکێیی زیاتر لە ٦٠ وڵات و نزیکەی ٦هەزار یاریزان بەشداری کردبوو بە ئاڵای کوردستان ئەو…
❤2
Signed Sîmîn Ruhanî
2 Aug 2026, 11:56 UTC75 views3 reactionsread 8 August 2026 Forwarded from @womenismegezine
ژنانی حیزبی دیموکرات؛ لە پەراوێزی مێژووەوە بۆ سەنگەری پێشەوەی خەبات
بێگەرد ڕاوەندی
کاتێک باس لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت حیزبی دیموکرات دەکرێت، ئەستەمە ڕۆڵی ژنان وەک بەشێکی سەرەکیی ئەو کاروانە لەبیر بکرێت.
ژنان لەم حیزبەدا تەنیا بینەر یان پشتیوانێکی سست نەبوون، بەڵکو لە قۆناغە جیاوازەکاندا هاوشانی پیاوان، بارگرانیی خەبات و سەختییەکانی ڕێگایان هەڵگرتووە.
لە یەکێتیی ژنانەوە تا سەن…
❤3
1 Aug 2026, 19:35 UTC70 views2 reactionsread 8 August 2026 Forwarded from @womenismegezine
لە پەتی سێدارەوە بۆ زیوەری مل؛ تراژیدیای لەبیرچوونی مێژوو
هێرۆ عەزیزی
زۆربەی شتەکانی مێژوو تەنیا ئەوە نین کە بە چاو دەیانبینین. تاجەکان تەنیا پارچە زێڕێک نین، ئاڵاکان تەنیا پارچەیەک قوماش نین و وێنەکانیش تەنیا تابلۆیەکی ڕازاوە نین؛ بەڵکو هەموویان کردەیەک بوون لە سیاسەتی بێدەنگ؛ کردەیەک کە دەسەڵات، بیروباوەڕ، ناسنامە و ئاراستەی سیاسی دەگوازنەوە.
ئەمڕۆ، لە سەردەمی سۆشیاڵ میدیا و گەمە سیاسییەکاندا، ئەو کردە بێدەنگە بە…
❤1👍1
1 Aug 2026, 14:47 UTC54 views2 reactionsread 8 August 2026 Forwarded from @womenismegezine
ناپاکی هاوسەران؛ “پەناگەیەکی هەڵە” لە دۆزەخی ئابووریی داڕووخاوی ئێراندا
ئاسۆ ساعێدی
پێشەکی
شەپۆلی داڕمانی ئابووری، بێکاریی بەردەوام، داخورانی توانای کڕین و هەڵئاوسانی بێسنوور لە ئێران بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا ژمارە و ئاماری سەر کاغەزی ناو ناوەندە فەرمییەکان یان قەیرانێکی دارایی کاتی نین؛ بەڵکوو خەنجەرێکی ژەهراوین کە ڕاستەوخۆ و بێبەزەییانە لە دڵی تەندروستیی دەروونیی کۆمەڵگە و خێزانەکان دەدرێن. لە …
❤1👍1
31 Jul 2026, 17:26 UTC72 views1 reactionsread 8 August 2026 Photo
هۆشداریی پارێزەران لە خراپبوونی بارودۆخی تەندروستیی وریشە مورادی
پارێزەرانی وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ئێڤین، هۆشدارییان لەبارەی خراپبوونی بارودۆخی تەندروستیی بریگرتەکەیاندا و ڕایانگەیاند کە زیاتر لە ٩ مانگە لە مافی چارەسەری پزیشکی و چوونە ناوەندە تەندروستییەکان بێبەش کراوە. سەرەڕای ئەوەی پزیشکانی پسپۆڕ پێویستیی گواستنەوەی ئەو زیندانییەیان بۆ دەرەوەی زیندان ڕاگەیاندووە، بەرپرسان ڕێگەیان پێنەداو…
😢1
28 Jul 2026, 15:31 UTC106 views1 reactionsread 8 August 2026 بەشداریکردنی ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران-کۆمیتەی ئاڵمان لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ١٠ پێشمەرگەی گیانبەختکردووی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له ئاڵمان ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژ ، ڕێوڕەسمێکی بۆ ڕێزگرتن لە ١٠ پێشمەرگەی گیانبەختکردووی خۆی ، لە شاری فرانکفۆرت بەڕێوەبرد.
ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامان، دۆستان و دڵسۆزانی ڕێبازی هەموو شەهیدانی کوردستان بەڕێوەچ…
❤1
26 Jul 2026, 18:25 UTC93 views2 reactionsread 8 August 2026 ژن، ژیان، ئازادی!
لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا، سکرتێری پێنج پێکخراوی دامەزرێنەری پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-ژینا ئیشک دەخەنە سەر بارودۆخی ژنان و ئامانجەکانی پلاتفۆرمی “ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-ژینا”.
📌 تەواوی وتووێژەکە بە زووانە بڵاودەکرێتەوە….
https://www.kurdwomen.org/ژن،-ژیان،-ئازادی/
#پلاتفۆرم
#ژنانی_ڕۆژهەڵاتی_کوردستان_ژینا
#نا_بۆ_توندوتیژی_بەرامبەر_بە_ژنان
#ژن_ژیان_ئازادی
❤1👍1
26 Jul 2026, 17:39 UTC78 views1 reactionsread 8 August 2026 Forwarded from @womenismegezine
مەترسیی ژەهری «گوڵ» لەسەر تاک و کۆمەڵگە
چرۆ ٧٧
مەترسیی ژەهری «گوڵ» لەسەر تاک و کۆمەڵگە
یەکێک لە دژوارترین بەربەستەکانی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم سەردەمەدا، کە بەتایبەتی لاوان، گەنجان و تەنانەت مێرمنداڵانیشی داگرتووە، پەرەسەندنی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەری «گوڵ»ە. ئەم مادەیە کە بەرهەمێکی ڕووەکیی «شاهدانە»یە، پێکهاتەی کیمیایی کاریگەری لەخۆ دەگرێت کە ڕاستەوخۆ مێشک تووشی شێوان دەکات و دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە هەست،…
👍1
26 Jul 2026, 16:14 UTC90 views2 reactionsread 8 August 2026 بەشداریکردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران – کومیتەی ئاڵمان لە یەکەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا
لە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژ ، یەکەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا بە ناوی «کۆنگرەی هەژار موکریانی» و لە ژێر دروشمی «بەرەو وێژەیەکی کوردستانیی ڕەسەن و هاوچەرخ» بەڕێوەچوو.
کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان وتاری بەڕێز شفا بارز…
👍2
18 Jul 2026, 09:00 UTC138 views2 reactionsread 8 August 2026 دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە لەگەڵ خاتوو ئایدا هادیزادە، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسەپاریس، ١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەیاندنی دۆسیەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، ڕۆژی هەینی ١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦، کۆبوونەوەیەکی کاری و دیپلۆماسی لە نێوان خاتوو شەیدا ویجدانی، نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرا…
❤2
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @jinanPDKI1. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.