7 Aug 2026, 14:04 UTC356 views11 reactionsread 7 August 2026 #ئەمیر - بۆکان
کاک ڕەحمەتێک خەلکی دێهاتێکی نزیکی مەهاباد دوو ژنی هێنابوو و هەر دووکیانیشی تەلاق دابوو . ئاخە دەعباکەی هێند زەلام بوو ژن بەرگەی نەدەگرت و زۆریش حەولی دابوو بۆ ژنی سێهەم ، تازە کار لە کار ترازا بوو و دەعباکەی دەنگی دابۆوە کەس لەو دێهاتەی دەوروبەر شووی پێ نەدەکرد.
دوای چەند سالێک تێکۆشان ئاخری ژنە عەجێمێکیان بۆ پەیدا کرد و ژنە عەجەمە دەم و دەزگای کاک ڕەحمەتی بە کەیف بوو.
بەڵام دوای سالێک کاک ڕەحمەت ئەو…
😁8❤3
Signed Karim
7 Aug 2026, 13:20 UTC350 views3 reactionsread 7 August 2026 #عەزیز - میرەدێ
عەبەخەمەیەک هەبوو لە سیارەکۆن بە ڕەحمەت بێت نەماوە. شوان بوو بە تفەنگەکەی کەروێشکێکی کێویی سیخوارلەپشتە دەکوژێت و دەدڵی خۆیدا دەڵێ: جا چی بکەم بەسەرهاتی کوشتنی ئەو کەروێشە دەبێت بۆ یەکەیەکی ژن و پیاو و منداڵی دێیەکە بگێڕمەوە. دێنێ یەک بەخۆی هاوار دەکات: خەڵکینە بگەنە هانام گورگ لە مەڕێی دا!
خەڵک هەرچی تێڵا و تفەنگ و شەنە و پێمەڕەیان بەردەست کەوت یاڵڵا بۆ شاخی.
کە دێن مەڕ ساغ و سڵامەت دەلەوەڕێت.دەڵێن …
❤2👍1
Signed Karim
4 Aug 2026, 16:37 UTC626 views13 reactionsread 7 August 2026 #سمێڵبابر
عەلی بەگی سەرق.... تازە چەکی دانابوو و خۆی ڕادەستی دەوڵەت کردبۆوە.
ژۆژێکی لەسەری دەکەن و دەڵێن دەبێت هاوکاریمان بکەیت. ئەویش پێیان دەڵێت: ئەمن وازم لە سیاسەت هێناوە دە بۆ لە کۆڵم ناکەونەوە هەی لە پەر...کەی بەم.
بەڵێ ڕاپۆرتی ئەو قسەیەی لێ دەدەن و چەند مانگێک لە کونەڕەشی دەکەن و دووایە بەری دەدەن. خزم و ئەقرەبا و ئاشنا دەچن بۆ بەخێرهاتنەوەی و دیوەخان جمەی دەهات.
یەک لە میوانەکان دەپرسێت ئەرێ عەلی بەگ بۆ گیر…
😁13
Signed Karim
4 Aug 2026, 12:37 UTC707 views13 reactionsread 7 August 2026 ملیۆنەهاین
بەڵام وەک ئاردی ناو دڕکی،
بەر ڕەشەباین.
ملیۆنەهاین
بەڵام دوومان
بە یەکترەوە نەلکاین.
ملیۆنەهاین
بەڵام خاوەنی ملیۆنێ
دڵ و ڕێگاین.
ملیۆنەهاین
بەڵام هەموو، هەر سەرکردە و
قارەمان و زانا و ئازاین
#شێرکۆ_بێکەس
❤9👍4
Signed Karim
4 Aug 2026, 12:37 UTC651 views10 reactionsread 7 August 2026 وەسێتنامەی شێرکۆ بێکەس
من نامەوێت لە هیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەر ئەوەی پڕبوونەتەوە و دووەم لەبەر ئەوەی حەز بە قەرەباڵغیی زۆر ناکەم. من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجوومەنی شارەوانیی شارەکەم ڕێگەم پێ بدا و ئەوەم پێ ڕەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەهیدانی "١٩٦٣"ی سلێمانییەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەکەم بە مردووییش نز…
❤10
Signed Karim
2 Aug 2026, 18:27 UTC772 views25 reactionsread 7 August 2026 #ئەمیر - بۆکان
کوتی پیاوێک شەش کیلۆ نۆکی پێ دەبێ لە لایلۆنی دەکا پچێ بیچێنێ .
کە دەچێ ،دەبینێ هەورێکی ڕەش زۆر دوور خەریکە نزیک دەبێتەوە، دەلێ خودایە مەیکە باران شەرت بێ زەکاتی لێ دەرکەم .
هێندەی پێ نەچوو هەورەڕەشەکە نزیک تر بۆوە.
ئەوجار کوتی خودایە نیوە نیوە ؛ نیوەی بۆ من، ئەوی دیکەی بۆ فەقیر و هەژار .
کوتی زۆری پێ نەچوو دایدا بارانێکی زۆر سەیر؛ خەریک بوو سێڵاو هەڵ دەستا
لایلۆنە نۆکەی لەسەر سەری دانا و بە ڕا کردنەو…
😁21👎3❤1
Signed Karim
30 Jul 2026, 09:33 UTC≈1,360 views30 reactionsread 7 August 2026 #حامید کڕێوە - شنۆزەنگ
خاڵ سەیدێک هەیە لە دەشتی لاجانێ لە گردکشانە سەوزی و میوە ئەفرۆشێ و جارجار دەچێتە دێهاتی دەور و بەر مریشک و قەل وقاز و پەلەوەر لە خەڵکی دەکڕێ و دەیفرۆشێتەوە و زۆر قسە خۆشە ،جا کوتی جارێک چوومە دێهاتێک بۆ کڕینی پەلەوەر، بەڵام کەس هیچی پێ نەفرۆشتم و زۆرم داخ لە دڵی هات ، کوتی بۆ شەوێ میوانی ماڵێکی بووم ، شەوێ وەختی نوێژی خەوتنان وتیان ئیللا و بیللا دەبێ دەگەڵمان بێیە مزگەوتێ و ئەوە ئەمنیش لە حە…
😁15🤣12❤2😈1
Signed Mirad bapir pur
29 Jul 2026, 21:20 UTC≈1,150 views12 reactionsread 7 August 2026 #ئەمیر - بۆکان
کاک لوقمان گێرایەوە:
زەمانی قەدیم چونکە ماشێن کەم بوو هەر کەسێک ماشێنی بایە لای خەلک زۆر خۆشەویست و بەنرخ بوو .
جیبە شڕەیەک حووکمی ماشێنێکی وەنەوشەی ئێستای بوو.
کاک جەعفەرێک که جیبێکی شینی بوو ڕۆژێک بە پەلە خەبەریان بۆ هێنابوو کە خێزانت ڕەدوو کەوت.
کوتی جا چۆن؟ بە چی هەڵیان گرت؟
کوتیان بە جیبە شینی خۆت.
کوتی : جــا دەڕوا کاکە گیان ئەما ڕۆشتن.
@mzravilka
😁8🤷♀3❤1
Signed Karim
29 Jul 2026, 06:24 UTC≈1,200 views23 reactionsread 7 August 2026 #حامید کڕێوە -شنۆزەنگ
چرچە بۆی گێڕامەوە
کوتی : برا تۆفیقێک هەبوو لەو مەڵبەندی لاجانە خەڵکی باشووری کوردستان بوو نازانم چۆن بوو پەڕیوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببوو و لێرە گیرسابۆوە و مرۆڤێکی بێ زەڕ و بێ دەنگ بوو ،حەمەد مەڕاڵی کوتی ساڵێکی دەگەڵ برا تۆفیقی قۆڕەغچی ماڵە ئاغای بووین ، ڕۆژێکی چووین سەری پاوانێ بدەین ئەگە چاو لێدەکەین چ ببینین ئەوە دوو سێ شوان مەڕیان لە گیادروویدا ڕاگرتووە و چایان وەسەر ناوە و بابۆڵان بادەدە…
🤣19❤4
Signed Mirad bapir pur
27 Jul 2026, 08:50 UTC≈1,210 views39 reactionsread 7 August 2026 تەرازووی کۆنه
شەوێک، باپیرم لەلای ژووری ماڵ دانیشتبوو. جگەرەیەکی دەسهەڵبەس لە نێوان پەنجەکانی بوو. بە هێواشی دەیکێشا و بێدەنگ گوێی لە قسەکانمان دەگرت. من و چەند هاوڕێیەکی زانکۆ تازە بووین بە ئەندامی حیزب و ئەو شەوە لە ماڵی ئێمە کۆ ببووینەوە. هەموومان دڵنیابووین کە حیزب داهاتوو دەگۆڕێت. یەکێک لە هاوڕێکان بە پێکەنینەوە لە باپیرمی پرسی:
مامحاجی سەردەمی ئێوەش حیزب هەبوو؟
باپیرەم سووتووی جگەرەی تەکاند و سەری داخست، پاشا…
👍18❤11👏10
Signed Karim
27 Jul 2026, 08:29 UTC864 views19 reactionsread 7 August 2026 #HASSAN
(نوشتە دزین)
بەهاری ئەو ساڵە بابم نۆکێکی زۆری داچاندبوو. ئەودەم سەم و دەرمان کەم بوو و ئەگەر تڕتڕە لە نۆکی دابا، هیچی نەدەهێشت. بابم لە مزگەوت لای مەلا ئەحمەد کە مەلای ئاوەدانی بوو دووعای تڕتڕەی بۆ نووسیبوو. مەلا پێی کووتبوو بڕۆ لە کووزێکی زەوێکەدا چاڵی بکە و خەمت نەبێ. وا هات تڕتڕە زۆر بە خەستی لە نۆکەکەی دا و باشارمان نەدەکرد. لە مزگەوت بابم گلەیی لە مامۆستا دەکا و دەڵێ: نووشتۆکەت هیچ کاری نەکردوە و نۆکە…
❤12😁7
Signed Mirad bapir pur
23 Jul 2026, 05:48 UTC≈1,370 views2 reactionsread 7 August 2026 Forwarded from @beyangowar
ئاگاداری
نووسەران و هۆگرانی وێژە و هونەر و کولتووری کوردی
سڵاو و ڕێز
ئاگادارتان دەکەینەوە کە فایلی ژمارەی داهاتووی گۆڤاری ئەدەبی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی "بەیان" (ژمارە ٤٧) بۆ ناوچەی سەردەشت تەرخان کراوە.
تکایە هەرکەس لە هەموو شوێنێک و بەتایبەت لە ناوچەی سەردەشت، ئەگەر هەر بابەتێکی توێژینەوەیی یان وتارێکتان لەسەر وێژە، هونەر، دابونەریت، فۆلکلۆر، مێژوو، دێمۆگرافی و جوگرافیا، کەسایەتییە ناودارەکان، هۆز وعەشیرەکان،…
❤2
Signed Karim
Showing the 12 most recent of 19 posts we hold for @mzravilka. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.