4 Aug 2026, 06:53 UTC602 views52 reactionsread 7 August 2026 هەرچی بانگی منارەیەک ئەدا لە گوێم
دەستی قورسی مچوڕکەیەک دەمهەژێنێ و
پەترۆی هەموو زامەکانم دەکولێنەوە
چون هاواری سووری باوکم،
فوارەی سینگی کاکەم و
قیژەی پەلکەی کێشکراو و
کۆتری مەمکی سەربڕاوی دایک و خوشکم بیردێنەوە
ـ ترۆمای کچێکی ئێزدی ـ
هەرچی قرمەی بانگی بەیان
ئەدا لە پەنجەرەی دڵم
بوولەرزەیەک دەمشەکێنێ و
هەمووی دەڕژێن شووشەی گیانم
ئاخر هەر لەم کاتەدا زۆر چەپکە گوڵیان هەڵوەرانم
ـ ترۆمای شارانم ـ
نەکەرۆز
https://t.m…
❤35👏12👍5
Signed rahim Luqmani
28 Jul 2026, 13:40 UTC971 views58 reactionsread 7 August 2026 کەوی هاوار، دەنووک ئەدا لە قەفەسی تەنگی دڵم
بای بێدەنگی، باڵی فڕین ئەخاتە داوی کارەسات
ڕێگای ئەوین، شین و سووری خەم و خوێنە
نەخشی گۆنای بووکی خەمۆکی ژیان بووە
سووراوی دەست شەڕ و شکست!
مەلی خەیاڵی منداڵان، بە باڵی کاڵی عەشقەوە
پەڕەوازەی دابڕان و خەونی بەهەشتی غوربەتن!
وا دەبینم خاتوونەکەی نیشتمانم،
کە دڵداران دڵی خۆیان ئەدا لە سینگی ڕەنگینی،
ئەمڕۆ لەخۆم، خەفەتخانەی قەفەسی دەست نەیارانە
لەم قەفەسەی نیشتماندا هەموو ڕۆ…
❤57👏1
Signed rahim Luqmani
16 Jul 2026, 07:59 UTC≈1,220 views65 reactionsread 7 August 2026 چی بانگم دەکەن،
بەردێک بەسەرما بەردەبێتەوە
کۆنەزامێکی ناوی بێگانە،
لە ناخی گیانما هەر دەکولێتەوە!
چی کارتی بەناو میللی دەبینم
خەمێکی تاریک بەرچاوم دەگرێ
نە ناوی زمان، نە هی نەتەوەم
لە پێناسی خۆم بێبەش کراوم!
(نەکەرۆز)
https://t.me/rahimluqmani
❤54👌5👏5👍1
Signed rahim Luqmani
5 Jul 2026, 15:09 UTC≈1,450 views84 reactionsread 7 August 2026 ئێرە ناوی ڕەشهەڵاتە،
مێژووی ژانی سەدان سەدە،
تاریکستان، خێڵی دهۆ دەزێتەوە
شانەی مەرگ، قژی ژیان دادەهێنێ
ئەوین شینە، ژیان سوورە لە تاواندا
مرۆڤ مێرووی سمی مێژووی کارەساتن
خوداکانی شەڕئەنگێزیی
شای لاساریی و دڵ بەردینن
لە سەر مێزی دەسەڵاتی گەل بەبادەر
مەستی بادەی ئایدۆلۆژی و
دژی دەنگ و ڕەنگی بەرەی تازەی ژینن
لە ڕەشهەڵاتی پڕ نەهات
تا ئاگری بیری تازە نەشنێتەوە
لە سای سەری سەرانی سەرسەری،
تاریکستان بە هەموو جۆر دەزێتەوە..…
❤68👏7👌4👍3🔥2
Signed rahim Luqmani
9 Jun 2026, 08:09 UTC≈2,090 views97 reactionsread 7 August 2026 دڵم کووپەی شەرابی خەم، نییە پێکی هەڤاڵێکم
دەمی بێزارییە هاودەم بە بادەی ترش و تاڵێکم
بە جامی لاسی تەنیایی دەچێژم ژانی دڵداری
سەرم قەستی نەیارانە و نییە دەستی خەزاڵێکم
ستەم سایەی لە کوێستانی تەمەن کرد و دەڵێم کەی بێ
لە کوردستانی گیان، ئاڵا و بەهاری ئاڵوواڵێکم
گوڵی سوورە چەمی شێعرم ئەوەن ئەسری وشەم بارین
گەڵاڕێزانی جوانانم کرا ئاهەنگی ساڵێکم
دزان دەسیان لە ماڵمدا و تفەنگیان سەر دڵی خاکم
ئەوان بەشیان نەمانە و من خودانی…
❤76👏11👍8😍2
Signed rahim Luqmani
4 Feb 2026, 11:20 UTC≈2,070 views58 reactionsread 7 August 2026 شازنارێک، لە گەنجنامەی هەمەدانا
چەند ساڵێکە خەونی چیای شێواندووە
دێت و دەچێ و گەرووی خەڵتانی هاوارە و
ناو گیرفانی هەرد و بەرد و ناو گەنجینەی ڕازەکان و
نهێنخانەی خۆی و ئەڵوەند دەپشکنێ
بەرۆکی خوا و ئێخەی چیا دائەدڕێنێ
ـ بۆ کەس نایەتە هاوارم؟
ـ وا نەختینەی ماڵە باوان، تاپۆی خاکی خانەدانم
هەتاوی زێڕینی سەرپەلکەی کچانم
شێری زێڕینی دەست کوڕانی ڕێژوانم
تاجی خەیاڵی شاژن و ڕەنجنامەکەی شادیاکۆم لێ ون بووە!
لەو کاتەوە، گۆمی گێ…
❤47👏10👍1
Signed rahim Luqmani
7 Jan 2026, 17:35 UTC≈3,050 views93 reactionsread 7 August 2026 دابڕانی دڵ لە یاران، گوڵ لە داران تابەکەی ؟
مێرگەزاران مەرگەزارن بۆ هەزاران تابەکەی؟
کەو لە یاڵان هەڵبڕاو و بەندکراوی شاقەلان
خێڵی داڵان شانشینی سەر هەواران تابەکەی؟
ژان و ژار و مەرگەژینن، نان و ئازادی و ئەوین!
کۆڵی سوور و کۆچی سوور و مەرگەباران تابەکەی؟
بەرزەبیران گیروبەندی گەمژەمیران، کارەسات!
پەزڕەوشتان ڕەوکراوی کەرسواران تابەکەی؟
ڕەنگی تاڵان دەنگی تاوان، بۆتە ئاهەنگی وڵات
جەردەپۆشی و گەل فرۆشی گەندەکاران تابەکەی…
❤69👏10👍9🔥5
Signed rahim Luqmani
2 Jan 2026, 12:52 UTC≈3,400 views71 reactionsread 7 August 2026 خەنجەرەکەی ناخی کوورش
ئاشنای زامی بێساڕێژی باوانی خۆی
لە سەر ڕیشەی دڕکی غەدر
هەر شین دەبێ و دەژیێتەوە
دەمێ سەری بە تاجی زێڕنگارەوە
دەمێکیتر کالانی شۆڕ، سەر بەپێچی ڕەشمارەوە
بە دەم بزەی بەقینەوە
بەرەو بڕینی شادەماری من دەزێتەوە!
بیرم ناچێ، وا ئەزانم هەر دوێنێ بوو
لەسەر "دمدمی" سەرمەوە، هەمان خەنجەر
چاوی کانیمی کوێر کرد و دەستی "ئەمیر"ی ئەندێشە و
مەمکی هەنارستانی پاک بڕی و کۆئەستێرەی هیواکانمی
لە قەڵاوە هاوێشتە خوار!…
❤54👍7👌5👏5
Signed rahim Luqmani
28 Dec 2025, 13:40 UTC≈1,740 views72 reactionsread 7 August 2026 پێچەوانە
لە بەر چاوی منداڵیما
دنیام بچووك لێ دیار بوو
وەكو خانووچكەی ئاوایی و
كانیلەكەی كەناری چۆم
بەڵام شێخان و حاكمان
لە بەر چاوم گەورە و سامدار!
وەكو شەخسی سەر تەپۆڵكەی گوندەكەی خۆم
كەچی ئێستا
زەینی منداڵیم شێواوە و
پێچەوانە شت دەبینم!
دنیای بچووكی منداڵیم، یەكجار گەورە
بە قەد پانایی زەمانە
هەر حاكمێكیش دەیبینم
بچووك هەر وەك
شەخسە پەڕۆكەی جارانە!
ڕ ـ ل نەکەرۆز
https://t.me/rahimluqmani
❤47👏13👍12
Signed rahim Luqmani
27 Dec 2025, 09:37 UTC≈1,960 views63 reactionsread 7 August 2026 Photo
لانکی ژیان: بەرهەمی تازەی نەکەرۆز
کۆمەڵێک شێعری شیرین و تامدار بۆ منداڵان.
پڕ لە نیگاری جوان و ڕەنگاوڕەنگ، کاری هونەرمەند ساسان ئەمجەدی
لە ژێر هەر شێعرێکدا بارکۆدێک دانراوە. بە موبایل کلیک بکە سەر بارکۆد،
کچێک بە دەنگی خۆش شێعرەکەت بۆ دەخوێنێتەوە.
چاپ و پەخشی "ڕۆژ"
ناوەندی پەخش: سنە ـ سێ ڕێیانی شاپوور ـ پاساژی ئاویەر ـ
کتێبفرۆشی نیشتمان، کاک ڕەووف مەلایی، تەلەفۆن:
٠٩١٨٣٧٧٨٧٧٩
سەقز. کتێبفرۆشی شنەبووک ــ کتێبفرۆشی ن…
❤49👏8😍4👍2
Signed rahim Luqmani
21 Dec 2025, 07:22 UTC≈1,670 views43 reactionsread 7 August 2026 Photo
https://t.me/rahimluqmani
❤37👌3👍3
Signed rahim Luqmani
20 Dec 2025, 09:33 UTC≈1,950 views62 reactionsread 7 August 2026 لە ڕقاندا، با هەناسەی سوار بووە و
شمشاڵی بۆ لێنادرێ
لە تینواندا، کانیی لێوی شەقار بووە و
ئاوازێکی پێ ناگوترێ
لە حەسرەتدا، نایەی ڕووبارم ناکۆکە و
هاوارێکی لێ دەرنایە
قاژوو، میری خەمی گوڵستانە و
کچەقەناری بۆی نییە شاد بخوێنێ!
خانمەداری کۆڕبەندی پارک
ئەمڕۆ بۆ پرسەی کۆترێک
ڕەنگی سەمایان وەریوە
شانی پەیکەرەی ئازادی
ڕێقنەباری باڵدارانە
چون بە داوەڵی "کامێرا"
ملوانکەیان بۆ چنیوە!
شەقار: لەت لەت، بڕاو، دڕاو
نایە: نەی، باڵ…
❤48👍7👏4👌2🔥1
Signed rahim Luqmani
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @rahimluqmani. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.