5 Aug 2026, 17:41 UTC38 views5 reactionsread 6 August 2026 File
.
#بۆدەڕۆیی
شێعر م ێ هۆگر
ئامادەکردنی گۆرانی #عومەرخاکی٢٠٢٦
تۆ کە هێندەت دڵ لەلامە بۆ دەڕۆی
تازە فێر بووم لامەلامە بۆ دەڕۆی
لامەلامەت بـۆ دەکەم تا بێیەوە
خۆ دەزانی بۆچی وامە بۆ دەڕۆی
من نەهاتیمە کە نامەی تۆ نەهات
چۆن بژیم بێ کوورتەنامە بۆ دەڕۆی
کوورتەنامێک سەد وەڵامم بۆی هەبوو
گەرچی نامەم بێ وەڵامە بۆ دەڕۆی
ئایەتی عیشقت هـەمووم کردووە لەبەر
من لە خەتمێ وەک مەلامە بۆ دەڕۆی
تۆ خەتت کێشا بەسـەر خاکی خەتام
خۆ دەز…
👏4❤1
2 Aug 2026, 12:19 UTC589 views3 reactionsread 6 August 2026 .
ئەگـەر ویستت بپرسی چــۆنە ماوین
من و وەرزێكی بێ تۆیی بــوو هاوین
چ وەرزێکی خـــەماویمـــان لە پێشە
وەرە چـیدیکــە مــــەودایە مەکێشە
وەرە وەرزی خــەزانـــە وەرزی پاییز
خەزان داویـە لەهەستم تەرزی پاییز
لە وەرزی خــاکــەلێوەی چاو لە ڕێتم
وەرە گوێ هەڵـخـەری ئاهەنگی پێتم
وەرە مـەودا بکـە بەکێشی هەڵبەست
لەسەرگۆنات بنیشێ مێشی هەڵبەست
وەره پرچت بـە سەرواکە لە هەستم
وەرە سوورم بە پەیمانێک که بەستم
دەزانی ژین بە بێ…
👍2👎1
31 Jul 2026, 19:46 UTC488 views3 reactionsread 6 August 2026 Photo
#ئەوکی_شێعر
لە کۆڕی ئەدیباندا باسێکی دێنمەگۆڕێ
بابەس بدوێن لە کوڵمەولە چاو پرچی شۆڕێ
شێعر بکەین بەفەرهەنگ بوو رووداوی زۆرگرینگ
سەدەی بیست ویەکەمە دونیالە ئاڵووگۆڕێ
لە کاروانی پێشکەوتن زۆرگەلان وەپێش کەوتن
هەرگەلێک بەجێمێنێ لەو کاروانەی دەدۆڕێ
رووداوی جێگای سەرنج کەمێژوون بۆدوا ڕۆژمان
بکەین بـەگەرووی شێعرا لەهەر دفـتەروو کۆڕێ
"ئەم ڕێژنـە ئاگرینەی دەڕژێ بەسەر غەزلدا
لە ئەوکی شـاعیرێکی هیوا بڕاو دەچۆڕێ "۱
خودایە ل…
👏2❤1
17 Jul 2026, 21:15 UTC270 views9 reactionsread 6 August 2026 File
هاوسەفەر
شێعر : م ێ #هۆگر
ئامادەکردنی گۆرانی به ژیری دەستکرد #عومەرخاکی٢٠٢٦
چاوە ڕێتم، چاوە ڕێتم، چاوەڕێ
جێم مەهێڵە پڕ لە دانە و داوە ڕێ
هاوسەفەر بۆ لادە دەیی لەو ڕێگەوە
خۆت دەزانی جارێ زۆری ماوە ڕێ
خەم ڕەوێنە وێنەکەت باوانەکەم
چۆن دەتوانم وێنەکەت داوا نەکەم
هەر لە ناو ئارشیویی دڵ دایی دەنێم
ناسرەوێ دڵ، گیانەکەم گەر وا نەکەم
وەرە ئەی خەم ڕەوێنی دوورە دەستم
بە تۆوە من بە ئازارم دەوە ستم
لە کۆڵانی ئەوین و خۆشەویستیت
ه…
❤5👏2🔥2
13 Jul 2026, 19:27 UTC670 views5 reactionsread 6 August 2026 Photo
هێندە بیـــری چـاوی کاڵی تـــۆ دەکەم
هێندە تـاسەی وردەخــاڵی تـــۆ دەکەم
ڕوو لە چوڵ و دەشت وسەحرایەش بکەم
وا دەزانـــم ڕوو لـــــە مــــاڵی تــۆ دەکەم
تـۆ منـت سـوێند دا بـە شـاڵت تـا نـەڕۆم
تاکــوو مــاوم هــەر بـە شاڵـی تۆ دەکەم
خۆش خەیاڵیم بۆتە وێـردی سەر زمان
گـەر دەپرسی کـەی خـەیاڵی تۆ دەکەم
#م_ئ_هۆگر
❤5
12 Jul 2026, 03:59 UTC458 views11 reactionsread 6 August 2026 .
#بۆدەڕۆیی
تۆ کە هێندەت دڵ لەلامە بۆ دەڕۆی
تازە فێر بووم لامەلامە بۆ دەڕۆی
لامەلامەت بـۆ دەکەم تا بێیەوە
خۆ دەزانی بۆچی وامە بۆ دەڕۆی
من نەهاتیمە کە نامەی تۆ نەهات
چۆن بژیم بێ کوورتەنامە بۆ دەڕۆی
کوورتەنامێک سەد وەڵامم بۆی هەبوو
گەرچی نامەم بێ وەڵامە بۆ دەڕۆی
ئایەتی عیشقت هـەمووم کردووە لەبەر
من لە خەتمێ وەک مەلامە بۆ دەڕۆی
تۆ خەتت کێشا بەسـەر خاکی خەتام
خۆ دەزانم من خەتامە بۆ دەڕۆی
تۆ زێرووی کۆچت لە گیانم …
❤5🕊4🔥2
18 Jun 2026, 04:24 UTC754 views6 reactionsread 6 August 2026 Video
.
دەکا مەستم خـەیاڵی چـاوی مـەستی
دەبەستم دڵ بەپەیمانێک کـە بەستی
تکا هەستم لە مـەسنەوی و غـــەزەلـدا
کە تێکەڵ بوو وشەی ناسکم بە هەستی
لــە بــێئــاوی وڵاتی ویشـکــەرۆ دام
شـــکا تینووم بـە چۆڕێ ئـاوی دەستی
نە ئامێـزم لەلای ئەو پێخــەفی بــوو
نە لێوی من مەبەستی بوو کە گەستی
خـــەیاڵی شاعیـــرانــــەم بـــەربڵاوە
دەکا لەنجەی لە پێش چاوم بەقەستی
کوتم هاوار لە هەستی من لە جوانیت
بڕیت هەستم بە دوو ئەبرۆت مەقەستی
…
❤6
6 Jun 2026, 04:31 UTC778 views4 reactionsread 6 August 2026 گـــەڵای زەردم بــە دەم بـــاوە وەریــــوە
بــە زریـــانـێ لــــە هـــەر لاوە وەریـــوە
بەڵام کـۆلکـەم دەگـەڵ ڕیشەو پەلوو پۆی
لە خاکــدایـە و دەمێنێ هەر وەکوو خۆی
ئەگــەر شەختە لە وەرزی خۆی بە بەختە
بــەهـــار دادێ نــەمێـنێ وەرزی شـەختە
#م_ئ_هۆگر
❤4
28 May 2026, 18:07 UTC627 views9 reactionsread 6 August 2026 .
#سڵاو
بەشداربوانی کاناڵی #شنەی_ئەوین
خوشک وبرایانی زێدە ئازیزم
دوای دوو مانگ دابڕان و بێ هەواڵی لێکتر بە هۆی شەڕو کێشەی دەسهەڵاتداران و پچڕانی هێڵی پەیوەندی
خۆشحاڵم دیسان هاتمەوە خزمەتتان ئاواتەخوازم دوور بن لە نەهاتی و نەهامەتی و شەڕو کێشە و هەوری خۆشبەختی سێبەری لەسەرتان لا نەچێ
#م_ێ_هۆگر
.
❤9
28 May 2026, 17:43 UTC≈1,010 views6 reactionsread 6 August 2026 .
#دەسپێکی_شەڕ
کاتێک کە شەڕ دەستی پێکرد
دایکم ڕەنگی لە ڕووی پەڕی
ئەو لە ئێمەی دەشاردەوە
فرمێسکی دوو چاوی تەڕی
چوونکوونێ ئەو لەمێژ ساڵە
شاباشی خوێنی خۆی داوە
جەرگی خۆی نارد بەرەو ئاسۆ
بەڵام ئێستاش نەگەڕاوە
کاتێک کە شەڕ دەستی پێکرد
باب هەمیشە چاوەڕێ بوو
تەنیا ئاواتێکی هەبوو
ئەویش کۆتایی شەڕێ بوو
کاتێک کە شەڕ دەستی پێکرد
تازەبووکم دی بێ واز بوو
برای لەبەرەی شەڕێ بوو
خۆشەویستەکەی سەرباز بوو
کاتێک کە شەڕ دە…
❤6
21 Feb 2026, 16:10 UTC668 views8 reactionsread 6 August 2026 Photo
۲ی ڕەشەممە ڕۆژی زمانی دایک لەهەموو هاوڕێیان پیرۆز بێ وەرن با هەموومان لەو ڕۆژە پیرۆزە دا پەیمان ببەستین و قۆڵی بنبڕکردنی سستی لەهەمبەر بارهێناان وپەروەردە بەزمانی دایکیوە لێ هەڵکەین
باشترین قووتابخانە بۆ بارهێناان بنەماڵەیە هەموو تاکێک ئەرکی سەرشانیەتی بنەماڵەکەی بەزمانی دایکی پەروەردە بکا
بنەماڵە بناغەی کۆمەڵگایە و کۆمەڵگا کۆڵکەی نیشتمانە و نیشتمان ماڵی هەموو تاکێکە
رێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سا…
❤7👍1
13 Feb 2026, 15:46 UTC≈1,280 views4 reactionsread 6 August 2026 .
#کۆشکی_ئەوین
کە منداڵ بووم
کرچوکاڵ بووم
گوێبیس دەبووم
لێرە و لەوێ
لە ئیستاوە زۆر پێویستە
هەموو کەسێکت خۆش بوێ
بەڵام ئێستا کە گەورە بووم
پێچەوانەی ئـەو دەورە بووم
بیر و هەستی شاعیرانەم
بەرەو کۆشکی ئەوین خزی
ئێستا ئەوەی خۆشم دەوێ
دەبێ بیبینم بەدزی
#م_ئ_هۆگر
کاناڵی شنەی ئەوین👇
.•°``°•.¸.•°``°•.
♥️@shnaievin♥️
•.¸ ¸.•
°•.¸¸.•°`
¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
(¸.·´ …
❤3👍1
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @shnaievin. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.