6 Aug 2026, 20:17 UTC182 views13 reactionsread 8 August 2026 Photo
کاتێک قەڵەم هونەر دەخولقێنێت
ئەمە لاپەڕەی کۆتایی دەستنووسێکی کتێبی «تشریح الأفلاك»ی شێخ بەهاییە، کە لەلایەن زانایەکی کورد بە ناوی محەممەد زەینەدین هەورامانی لە شاری سلێمانی، لە مزگەوتی شێخ باباعەلی، نوسخەی لێ هەڵگیراوە.
ئەم لاپەڕەیە گەواهە بۆ جوانیی هونەری خۆشنووسیی و دەستڕەنگینیی زانایانی ئەم خاکە. میراتێک کە شایستەی ناساندن، پاراستن و شانازی پێوەکردنە
دەقی کۆتاییەکەی لە خوارەوە هاتووە:
👇👇
تمّت كتابة تشریح الأفل…
❤8👍2👏2🔥1
4 Aug 2026, 14:31 UTC225 views11 reactionsread 8 August 2026 Photo
لاپەڕەی کۆتایی دەستنووسێکی کتێبی "عنوان الشرف"ی ئیبن مەقریزی، لە کتێبخانەی نەتەوەیی ئێران. ساڵی ١١٧٥ی ک.م لەلایەن کەسێک بە ناوی بەهائەددین کوڕی شێخ سەدرەددین لە سەردەمی محەممەدپاشای بابان لە قەڵاچۆلان نووسراوەتەوە. دەقی کۆتایی ئەم دەستنووسە بە زمانی عەرەبی و بەم شێوەیە:
"قد تمّ هذ[ا] الکتاب المنوّر اللّطیف الأشرف المسمی ب "عنوان الشرف" بید الحقير المذنب العاصي الذليل, الراجي إلى رحمة الله الملك الجليل الأقل بهاء ال…
❤6👍3👌1👏1
24 Jul 2026, 18:14 UTC≈1,080 views24 reactionsread 8 August 2026 Photo
لە «خالص» بۆ «سالک»؛ چیرۆکی دزینی دیوانی شاعیرێکی کورد
✍ طارق یارئەحمەدی
دەستنووسێک لە کتێبخانەی نەتەوەیی ئێران، لە ژێر ناوی «دیوان سالک طالقانی» پارێزراوە. ئەم دەستنووسە، لە ڕاستیدا، هەمان دیوانی شیعرە فارسییەکانی شێخ عەبدوڵڕەحمانی تاڵەبانییە.
کەسێکی فارسزمان خەڵکی تاڵەقانی نزیک کەرەج، کاتی خۆی (ساڵی ۱۳۰۰ی ک.م) ئەم دیوانەی لەبەردەست بووە، هەستاوە سەرجەم شیعرەکانی خالص، هەروەها شڕۆڤەکەی بۆ بەشی "نەینامەی" مەسنەو…
❤16👍4👏3👌1
13 Jul 2026, 19:08 UTC515 views15 reactionsread 8 August 2026 Photo
دیارییەکی بە نرخ
ئەو دوو وێنەیەی کە لە سەرەوە دانراون، وێنەی لاپەڕەیەک لە دەستنووسی کتێبی "لوغەتنامەی ئەحمەدی" بەرهەمی زانای بەناوبانگ شێخ مارفی نۆدێیە، هەروەها لاپەڕەی کۆتایی دەستنووسێکی پێنجخشتەکی شێخی نۆدێ لە سەر بوردەی بوسەیری.
بەڕێز مامۆستا مەلا ئەحمەد ئیسماعیلی گەورەی کردین و پەڕگەی سێ دەستنووسی پارێزراو لە کتێبخانەی زانکۆی ئەستەنبووڵی وەک دیاری بۆ ناردین، دوو لەو دەستنوسانە بریتین لە دەستنووسی کۆمەڵێک لە بەر…
❤7👍4👏4
5 Jul 2026, 21:52 UTC865 views15 reactionsread 8 August 2026 File
مێژووی مەدرەسەی هەڵانی: ناوەندێکی زانستیی لەبیرکراوی جوانڕۆ لە سەردەمی میرنشینی ئەردەڵاندا
✍ طارق یارئەحمەدی
وەرزنامەی بیر و بیرمەند، ژمارە 1، بەهاری 1405ی هەتاوی
#توێژینەوە@tyarahmadi
👏6❤5👍4
5 Jul 2026, 21:49 UTC455 views7 reactionsread 8 August 2026 مێژووی مەدرەسەی هەڵانی: ناوەندێکی زانستیی لەبیرکراوی جوانڕۆ لە سەردەمی میرنشینی ئەردەڵاندا
ئەمە ناونیشانی بابەتێکە کە لە یەکەمین ژمارەی «وەرزنامەی بیر و بیرمەند» بڵاو کراوەتەوە. لەم بابەتەدا باسی مێژووی "مەدرەسەی هەڵانی"م کردووە و کۆمەڵێک زانیاریم، پاڵپشت بە سەرچاوە مێژووییەکان، پێشکەش کردووە. لەوانە: بنیاتنەر و ساڵی بنیاتنانی ئەم مەدرەسەیە، شوێنی هەڵکەوتنی، هەروەها ناسراوترین فەقێ و مامۆستاکانی.
بۆ داگرتنی پەڕگەی …
👍5❤2
4 Jul 2026, 18:15 UTC561 views6 reactionsread 8 August 2026 Photo
Photo, posted without a caption
👍5❤1
4 Jul 2026, 18:13 UTC496 views6 reactionsread 8 August 2026 کاتێک وەرگێڕان شوێنەناوەکان دەگۆڕێت؛ تێبینییەک لەسەر وەرگێڕانی کوردی کتێبی "سیاحەتنامەی حدوود"
✍ طارق یارئەحمەدی
ماوەیەک لەمەوبەر، بۆ نووسینی توێژینەوەیەک، پێویستم بە کتێبی "سیاحەتنامەی حدوود" هەبوو. ئەم کتێبە لەلایەن محەمەد خۆرشیدپاشا لە سەردەمی سوڵتان عەبدولمەجیدی عوسمانیدا نووسراوە و ئامانجی سەرەکیی نووسەر دیاریکردنی سنووری نێوان ئێران و ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بووە. کتێبەکە بە زمانی تورکی عوسمانی نووسراوە و ساڵی …
👍4❤1👏1
2 Jul 2026, 13:15 UTC540 views12 reactionsread 8 August 2026 File
ناساندنی دەستنووسەکانی زانایانی کورد لە کتێبخانەی ئیمام ئەلحەکیم لە شاری نەجەف
✍ تاریق یارئەحمەدی
گۆڤاری خاڵ، ژمارە 51، زستانی 2026
#توێژینەوە@tyarahmadi
👏7❤2👍2🔥1
2 Jul 2026, 13:13 UTC450 views8 reactionsread 8 August 2026 دەستنووسەکانی زانایانی کورد لە کتێبخانەی ئیمام ئەلحەکیم لە شاری نەجەف
لە زۆربەی کتێبخانەکانی جیهان، بە تایبەت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتتر لە عێراق، ژمارەیەکی بەرچاو لە دەستنووسەکانی زانایانی کورد پارێزراون کە شوێنپێی مێژوویی و زانستیی کوردەکان لە پێگەیاندنی زانست و فەرهەنگی ئەم ناوچەیەدا پیشان دەدەن.
ئەم دەستنووسانە، بەشێکیان بەرهەمی دانراو و سەربەخۆی زانایانی کوردە، بەشێکی تریشی ئەو دەستنووسانەن ک…
👏4👍3❤1
17 Jun 2026, 18:21 UTC442 views16 reactionsread 8 August 2026 Photo
شەوی ٢٤ی جۆزەردانی ساڵی 1405ی هەتاوی، پێنج کەسایەتی ڕۆشنبیری بنەماڵەی زانستیی سدیقی کڵاشی، ئێمەیان گەورە کرد و سەردانی ماڵی بەندەیان لە جوانڕۆ کرد. بە بۆنەی ئەو کار و خزمەتەی کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بۆ ناساندنی دەستنووسەکان و بووژاندنەوەی ناوی زانایانی ئەم بنەماڵەزانستییە ئەنجامم داوە، بە لەوحێکی ڕێزلێنان و دەستخۆشییەکی گەرم شانازییان پێ بەخشیم.
لە قووڵایی دڵمەوە سوپاسی ئەم هەستە جوانە و ڕێزلێنانە بەنرخەیان دەک…
❤11👏3👍2
13 Jun 2026, 19:25 UTC631 views13 reactionsread 8 August 2026 Photo
«مەحزوون» نازناوێکی باو لە نێو شاعیرانی کورددا
✍ طارق یارئەحمەدی
زۆر جار دەبینین چەندین شاعیر، یەک نازناوی شیعرییان هەیە. یەکێک لەو نازناوانەی کە چەند شاعیرێکی کورد وەک نازناوی شیعری بۆ خۆیان دایانناوە، نازناوی «مەحزون»ە
خوالێخۆشبوو مامۆستا عەبدولحەمید حەیرەت سەججادی لە کتێبی «شاعران کُرد پارسی گوی»دا، 5 شاعیری کوردی بە نازناوی «مەحزون» ناساندووە.
جگه لەم 5 شاعیرە، "شێخ ئەحمەد حوسێنی زەلکەیی"یش نازناوی «مەحزوون»ـ…
❤7👍5🙏1
Showing the 12 most recent of 12 posts we hold for @tyarahmadi. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.