5 Aug 2026, 17:01 UTC4 viewsread 7 August 2026 Video
زسـتـان
نیشانــەی زستان بەفرە بارانە
ڕەهێڵەو شەختەو سەهوڵ بەندانە
درەخت بێ گەڵا چۆڵە دیوانی
هەر ئەچێتە دڵ دیمەنی جوانی
ئامێزی شەقام نایبێ میوانی
کزکز ئەسووتێ گڵۆپەکانی
داری گوڵ خونچە ناکا هیچ گەشە
باخی پڕ لەگوڵ نییەتی وەچە
دیمەنی جوانی شاخی سپی پۆش
وێنەی بووک دیارە نازدارو ڕوو خۆش
ئەو کاتە کەوا شەوەو بێ دەنگە
کلوەی بەفرەکان جوانترین ڕەنگە
شەوگاری کپیش پڕه لە خەیاڵ
خۆزگە ئەخوازی بێتە گوێ هەواڵ
جار جارێ ژور…
Signed ADIL!🥀🎼 ، ⇣
3 Aug 2026, 17:03 UTC5 viewsread 7 August 2026 Video
ماستاوچی
زۆر کەسم دیووە مەقاشی دەستە
وەک کەڕەواڵە هەر ئەڵێی مەسته
وا ماستاو ئەکا کە بێ حەد خەسته
حاشا لە دیاری کە چەند بێ هەستە
بچێتە هەر جێ پێی ئەڵێن هەستە
زۆر ڕووی قایمە نامرێ بەم ڕستە
هەرکات بێتە گۆ دەمی مەقەستە
وەلحاڵ پیاویشە فەقەت بە جەستە
زۆر کەسم دیووە بۆ دەستاو دەستە
بەسەد ڕوو ئەدوێ بێ هەست و نەستە
بەرەڵای کوچە و کۆڵان و دەشتە
وەک لاستیک وایە بەس بۆ مەبەستە
متمانە و سیقەی بەس بۆ یەک بستە
بێزراوی خوار و…
Signed ADIL!🥀🎼 ، ⇣
3 Aug 2026, 09:49 UTC6 views1 reactionsread 7 August 2026 Photo
ئەڵێـم
نەزەرێک لە نەزەری قەلبـی
پڕ لە غەمگینم بـکـە
لەم فـورقەتە نەجاتم دە
دەبێ دەستبارم بـدە
کەم لێم بدە و عەزابم دە
حاسڵ نابێ بەم کوتکوتە
عەیامێکە کوڵمی سوورم
ئەخوا ئاهێ لەم میحنەتە
نووسینی
عادل حمەعلى حاجى وەسمان
19/9/2024
t.me/wardilam
❤1
Signed ADIL!🥀🎼 ، ⇣
3 Aug 2026, 09:48 UTC6 viewsread 7 August 2026 Video
گـوڵـە دێـهـاتـی
بەسەر گەردتت بم گوڵـە دێـهاتـی
ئەی جوانترین جوان وێنەی خەڵاتی
ئەی چاو ئەستـێـرە پـرچ شۆڕەبـی
جوانی بێ وێنە نەخش وەک پـەری
ئەم ڕەسمەت نەخشی جوانی ئەنوێنێ
قەمەر بۆ جوانیت خۆی ئەلاوێنـێ
وەنەوشەو چـرۆ نـێـرگـز هـەڵاڵـە
بـۆ بـاسی جوانـیت لاڵـە گـوڵاڵـە
گوڵی ناو حەوشەو نازنـازی بـەیـان
خۆیـان لەئاستی تۆ نـاکـەن بـەیـان
کـرۆکی خامەی شیعـری شاعیـران
لەشەرق وغەرب بۆ وەسفت گەڕان
کـەمو کـورتەکا کێ وەسفت…
Signed ADIL!🥀🎼 ، ⇣
1 Aug 2026, 12:37 UTC11 viewsread 7 August 2026 Video
ئـەڵـێـم
خوا بەموعجیزە تاریکی دێنێ
تاڕۆح لەشەودا سوکنایی بێنێ
مەبەستی وایە لەم دوو نیعمەتە
لەڕۆژی سەغڵەت شەو بەقیمەتە
خوا بەموعجیزە چوار فەسڵە دێنێ
هەتا فکرو هۆش بەخەبەر بێنێ
بەهار لەگەڵ گوڵ خاس ئەسازێنێ
چی جوانی هەیە سەر دەردەهێنێ
تەماشای هاوین گڕەو گەرمای تین
ژینی دوای جوانی ژانێکەو هیچ نین
پـایز دەرسێکـە وەک خـەزانـی ژین
دوا بەدوای تەمەن مردنەو یەقین
زستان بەرگی ڕۆژ ئەخاتـە ناوشـەو
زۆر کارو کردەی قورس ئەخات…
Signed ADIL!🥀🎼 ، ⇣
31 Jul 2026, 11:59 UTC10 viewsread 7 August 2026 Video
جـاران
جاران کەمەجلـیس ئەگـیرا لـەماڵ
گفـتوگۆ ئەکرا بەقەدەر یـەک سـاڵ
پـرس وجۆ ئەکرا بۆ حاڵ و ئـەحواڵ
کەس لام وجیمی نەئەکرد بـەحـاڵ
چارەیان ئـەکرد کێشە خاڵ بـەخـاڵ
هیچ فەرقی نـەبوو نەمام و نەخـاڵ
سەد یادت بەخێر ئەی ڕۆژانی سـاڵ
ئاوات ئەخوازین بۆ تۆ ساڵ بـەساڵ
جاران کەم کەس بوو پارە لەباخـەڵ
دڵ دەوڵەمەند بوو لەئاسمان وەک مەل
فەرقێ وای نەبوو خزم و دراوسـێ
وەک یەک لاشەبون بۆ هەموو پرسێ
کۆست ئەکەوتە ناو هەر حەوشەو …
Signed ADIL!🥀🎼 ، ⇣
28 Jul 2026, 11:37 UTC14 viewsread 7 August 2026 Photo
ئـەڵـێـم
ئـێـمـە هـەمـوومـان وەک دەوار ڕەشـیـن
هــەڵــەمـان وونــە بــۆیـە واگــەشـیــن
هـیـچ کـەس حـەزنــاکـا هـەڵـەی دەرکـەوێ
لـەهـیـچ ڕێـی و بـانـێ دوو پـێـی هـەڵـکـەوێ
نووسینی
عادل حمەعلى حاجى وەسمان
16/9/2024
t.me/wardilam
Signed ADIL!🥀🎼 ، ⇣
25 Jul 2026, 22:50 UTC13 viewsread 7 August 2026 Video
خۆت گەورە مەکـە سادەبی جوانـە
دەعییـەو تەکەبور خۆی هی نەزانـە
گـەورەیی تـەنها هەر بۆخوا جوانـە
قەت ناگەیت بەشاخ ئـەمەش بزانە
وویـژدانت بکە بەحەکەم بـۆ خۆت
تـەرازوو دانێ بـۆ کـردەوەی خـۆت
هـانـا قـەت مەبـە بۆ شەوقی چـرا
خـامۆشی ئەکا یەک هەنـاسەی بـا
دڵێک مسقاڵێ کبیری تێکەوێ
حەیاو حورمەتی زوو لێ ئەکەوێ
نـایەت بەهـۆشا تانەشکێ لووتی
کەس نەیگەرەکە ئەقڵی نـابـووتی
بنیـادەم دەرسـی وەرگرت لەکارێ
دووپێـی ناخەتـە…
Signed ADIL!🥀🎼 ، ⇣
23 Jul 2026, 20:05 UTC21 viewsread 7 August 2026 Video
ئـەوەی تـۆی بـوێ
بـاڵـیـشی هـەبـێ نـافـڕێ
نـەک نـافـڕێ هـەرگـیـز نـاڕوا
گوێ لەهـیچ مەدح و زەمێ نـاگرێ
نـیـشـیـمانـی ئـەبـێ بـەتـۆ
سـروودی هـیـچ ووڵاتێ نـاچـڕێ
ئـەبـی بـەخـاک و ئـاڵا و وبـاڵای
تـوخنی هـیـچ سنـورێ تـر نـاکەوێ
تـۆ ئـەکـا بـەبـولـبـولـی
گوێ لەهیچ نەغمەو سازو ئاوازێ نـاگرێ
پـەروانـەی شـەوی تـۆ ئـەبـێ
لەدەوری شەمعی تۆدا نەبێ نافڕێ
عـەودەڵای دیـداری تـۆیـەتـی
چـارەی دەردی دڵـی
بـەحـزروی تـۆ نـەبـێ
بـەهـی…
Signed ADIL!🥀🎼 ، ⇣
23 Jul 2026, 19:08 UTC17 viewsread 7 August 2026 Photo
خۆت گەورە مەکە سادەبی جوانە
دەعـیـیەو تەکەبور خۆ هی نـەزانـە
گەورەیی تەنها هەر بـۆ خوا جـوانـە
قەت ناگەیت بەشاخ ئـەمەش بزانە
نووسینی
عـادل حـمەعلی حـاجی وەسمـان
16/11/2021
t.me/wardilam
Signed ADIL!🥀🎼 ، ⇣
23 Jul 2026, 19:04 UTC17 viewsread 7 August 2026 Photo
ئـەڵـێـم
بـەپـیـنـەو پەڕۆ ماڵ دروست نـابـێ
بـێ پـایـە دیــوار ڕاوەسـتـاو نـابــێ
کوا کەڵکی هەیە قسەی بێ عەمەل
هەرگیز کەر ناگات بەهێزی جەمەل
نووسینی
عادل حمەعلى حاجى وەسمان
1/8/2024
t.me/wardilam
Signed ADIL!🥀🎼 ، ⇣
23 Jul 2026, 19:01 UTC17 viewsread 7 August 2026 Photo
ئـەڵـێـم
مـێشکـێ لـێک نـەکا هەڕە لـەبـەڕە
نـەسیحەت ناچێ بـەمـێشکیا زەڕە
کێ ئەقڵی دیووە لـەکەلـەی بـۆشـا
مروودی بـینـێـبێ بـێـتۆ بـەهـۆشـا
نووسینی
عادل حمەعلى حاجی وەسمان
17/7/2026
t.me/wardilam
Signed ADIL!🥀🎼 ، ⇣
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @wardilam. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.