31 Jul 2026, 21:01 UTC145 views3 reactionsread 6 August 2026 "گەلاوێژ"
#گەلاوێژ
پێنجەمین مانگی ساڵ، پێنجەمین مانگ لە ڕۆژژمێری کوردیدا، دووهەم مانگی وەرزی هاوین کە 31 ڕۆژە و لە 22 یان 23ی مانگی تەمووز(ژوولای)وە دەست پێ دەکات و لە 21 یان 22ی مانگی ئاب(ئاگۆست)دا کۆتایی دێت.
لە ڕۆژژمێری کوردیدا دووهەمین مانگی وەرزی هاوینە و لە نیوەی دووهەمی مانگەکەدا ئەستێرەی گەلاوێژ دەردەکەوێت و هەوا وردە وردە فێنک دەکا و میوە و بێستان و بەروبوومی کشتوکاڵی لەم …
❤3
وشەی ڕەسەن. pinned a photo
29 Jul 2026, 06:05 UTC172 views1 reactionsread 6 August 2026 Photo
"نەورۆ"
#نەورۆ:
نەورۆی پشیلە، کات و حاڵەتی نزیکی و جووتبوونی پشیلە، تاف و سەردەمی جووتبوونی پشیلەی نێر و مێ، "نەورۆ" بریتییە لە کاتی جووتبوونی کتکی نێر و مێ، ئەو حاڵەت و کاتەی پشیلەی مێ ئارەزووی جووتبوونی لەگەڵ پشیلەی نێردا هەیە پێی دەوترێت: "نەورۆ" کە تێیدا پشیلەکان دەمیاوێنن و جووڵە و هەڵسوکەوتی جیاواز لە کاتی ئاسایییان هەیه و پشیلەی نێر و مێ پێکەوە جووت دەبن و نزیکیی دەکەن، کە لە کوردەواریدا پێی دەڵێن نەور…
👌1
وشەی ڕەسەن. pinned Deleted message
27 Jul 2026, 04:10 UTC173 views1 reactionsread 6 August 2026 "بەفاڵ"
#بەفاڵ:
وەفاڵ، بەتەڵەب، بەتەڵەو، وەتەڵەو، بە چارەوایەک دەوترێت کە کاتی جووتبوونی هاتبێت و ئارەزووی نێرەکەی بکات، ماکەر و ماین و ماچەیەک کە ئارەزووی نێرەکەر و ئەسپ بکەن، چارەوێیەک کە کاتی جووتبوونی هاتبێت، حاڵەتێک کە چارەوای مێ حەز بە جووتبوون لەتەک چارەوای نێردا دەکات و لەتەکیا جووت دەبێت. بە حاڵەتێک دەوترێت کە ماکەر حەز به جووتبوون لەگەل نێرەکەردا دەکات و لەگەلیا جووت دەبێت.
#کەناڵی_وشەی_ڕەسەن
#بەفاڵ
…
👍1
19 Jul 2026, 15:18 UTC236 views2 reactionsread 6 August 2026 Photo
"بەکەڵ"
#بەکەڵ
بە مانگایەک دەوترێت کە کاتی جووتبوونی هاتبێت، مانگایەک کە ئارەزووی کەڵەگای هەبێت. بە چێل(مانگا) یا گامێشکێک دەوترێت کە کاتی جووتبوونی هاتبێت.
وشەی بەکەڵ بۆ مانگا(چێل) یا گامێشێک بەکار دەبرێت کە ئارەزووی نێرەی(کەڵەگا) خۆیان بکەن و لەگەڵیا جووت ببن.
#کەناڵی_وشەی_ڕەسەن
#بەکەڵ
***تێبینی:
کۆپی کردن تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە.
https://t.me/wisheyresen
👏2
14 Jul 2026, 11:24 UTC234 views3 reactionsread 6 August 2026 Forwarded from @farhangijinPhoto
وشەی (کەڕ) لە زمانی کوردیدا و لە چەند واتای جیاوازدا:
کەڕ: مرۆڤ، گیاندار یان هەر زیندەوەرێ گوێی گران بێت، نابیست، گوێگران.
کەڕان: چەکوشی گەورە.
کەڕیلە یان کەڕوول: ئاژەڵی گوێکورت.
کەڕەپوو: بەفرێکە بەهۆی باران یان گەرماوە ئاوی لێ هەڵنیشتبێ و کونکون بووبێ.
کەڕەسیسە: بەفرێکی کلوو گەورەی شێوە شێلمییە وەک لۆکە.
کەڕەک: جۆرە فەرەنجییەکی ئاودامانی بێقۆڵ و بێکونە لە کاتی باران و سەرمادا شوان سوودی لێ دەبینێ.
گەڕەگۆشە:…
❤3
28 Jun 2026, 09:59 UTC309 views6 reactionsread 6 August 2026 "پووشپەڕ"
#پووشپەڕ
یەکەمین مانگی وەرزی هاوین، دەستپێیکی وەرزی هاوین، چوارەمین مانگی ساڵ لە ڕۆژژمێری کوردیدا.
ئەم مانگە لە 21 یان 22ی حوزەیران( ژوەن )وە دەست پێ دەکات و لە 21 یان 22ی تەمووز(ژولای)دا کۆتایی دێت.
یەکەم ڕۆژی ئەم مانگە واتە 1ی پووشپەڕ درێژترین ڕۆژی ساڵە و
یەکەم شەویشی بەپێچەوانەی شەوی چلە(یەڵدا)وە، کورتترین شەوی ساڵە. دوای ئەوە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ، ماوەی ڕۆژ کورتتر دەبێتەوە و شەوەکان درێژتر دەبنەوە.
هۆک…
👍4🔥2
26 Jun 2026, 15:58 UTC496 views8 reactionsread 6 August 2026 Photo
"لامێژ"
#لامێژ
لامژ، بە بەرخ و کارژەلەیەک دەوترێت کە لە گوانی دایکیان شیر نەمژن و شیری مەڕ یا بزنێکێ تر جگە لە دایکیان بخۆن، بێچووی ئاژەڵ کە شیری ئاژەڵێکی تر جگە لە دایکی خۆی دەمژێت. بەرخ و کارژەلە کە بە شیری دایکیان تێر نەبن و شیری ئاژەڵێکی تر جگە لە دایکیان بخۆن، تێبەردانی بێچووی ئاژەڵێک کە دایکی نەمابێ یا دایکی مەیلی پێ نەدات یان بێ شیر بێت لە ئاژەڵێکی تر.
#کەناڵی_وشەی_ڕەسەن
#لامێژ
***تێبینی:
کۆپی کردن …
❤6👌1🔥1
وشەی ڕەسەن. pinned a photo
24 Jun 2026, 08:26 UTC436 views7 reactionsread 6 August 2026 Photo
"دەڵەبەبا"
#دەڵەبەبا
دێڵەبەبا، دەڵەوەبا، دەڵەوەوا، دێڵی نێرخواز، دەڵێک کە بەبا هاتبێت، دەڵ یا دێڵەسەگ (سەگی مێ) کە بەبا هاتبێت، کاتێک دێڵ یا دەڵ( مێینەی سەگ) هەوەسی جووتبوونی لەگەڵ گۆڵ یا گەماڵ (نێرینەی سەگ)دا، تێدا پەیدا دەبێت. دەڵی سەگ و گیاندارانی تر کە بەبا بن. دێڵی گیاندارانی وەکوو سەگ و گورگ، چەقەڵ، .... کە کاتی جووتبوونیان بێت.
#بەبا = دۆخ و حاڵەتی "بەبا"بوون، دۆخی "وەبا"بوون، دۆخ و حاڵەتی نێرخوازبوون، ئ…
👏4👌2👍1
11 Jun 2026, 22:36 UTC328 views3 reactionsread 6 August 2026 Forwarded from @kurdnettPhoto
ئەلفوبێی کۆنی زمانی کوردی
ئەم ئەلفوبێیە، ئێزدییەکانی شەنگاڵ و کورمانجەکان بۆ نووسینی دەقە کۆن و ئایینیەکانی زمانی کوردی بەکاریان هێناوە!
@kurdnett
❤3
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @wisheyresen. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.