6 Aug 2026, 14:01 UTC67 views1 reactionsread 6 August 2026 Video
🎥 جەیدی ڤەنس: دەسەڵاتی ئێران تووشی چەندبەرەکی بووە و ڕێککەوتن لەگەڵیان ئەستەمە
ئێران هەر جۆرە دانوستاندنێک لەگەڵ ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە و لەبری ئەوە دەڵێت: لەگەڵ عومان کەوتووەتە ڕێککەوتن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ڕێککەوتنەکە ڕادەگەیەنرێت. هاوکات بەرپرسانی ئەمریکاش ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بە ئەستەم دەزانن و دەڵێن: چەندبەرەکی و ناکۆکی لەناو پێکهاتەی دەسەڵاتی لایەنی ئێرانیدا هەیە و ڕەوتی دانوستاندن…
❤1
6 Aug 2026, 13:55 UTC67 viewsread 6 August 2026 🟠 وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران: ٣٠ کەسمان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ موساد دەستگیر کرد
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەڵێت: ٢١ کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مۆساد، چوار کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان و پێنج کەسیشی لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری پاردا، دەستبەسەر کردووە.
بەگوێرەی هەواڵنێرییەکانی ئێران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کرمان پێنج کەسی لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی مانگ…
6 Aug 2026, 13:30 UTC63 views1 reactionsread 6 August 2026 Video
🎥 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران: لە مانگی جولایدا ٧١ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا باس لە بەرزبوونەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران دەکات و دەڵێت: لانیکەم ٧١ کەس لە مانگی جولای ٢٠٢٦دا لە ئێران لەسێدارە دراون. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تەنیا لە حەوت مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦دا لە ئێران، ٤٤٤ کەس لەسێدارە دراون کە لانیکەم ٥٣ کەسیان لە گیراوانی سیاسی و خۆپێشاندەرانی بەفرانباری پار بوون.
@zagr…
❤1
6 Aug 2026, 13:28 UTC57 views1 reactionsread 6 August 2026 Video
🎥 سەردێڕی هەواڵەکان، پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژ
@zagros24_Ku
❤1
6 Aug 2026, 12:31 UTC62 views1 reactionsread 6 August 2026 Video
🎥 لە زوڵاڵییەوە بۆ بۆنی ناخۆش؛ کارەساتی ژینگەیی لە چەمی سەقزدا
چەمی سەقز کە ساڵانێکی دوورودرێژ هێمای زوڵاڵی، ژیان و دیمەنی جوانی ئەم شارە بوو، ئەمڕۆ لەبری ئاو، ئاوەڕۆی شاریی پێدا دەڕوات و بۆن و نەخۆشی باڵی بەسەردا کێشاوە.
ئەم دۆخەی سەقز، تەنیا کێشەی شارێک نییە، بەڵکوو وێنەیەکی بچووککراوەی قەیرانێکی سەرتاسەریی پیسبوونی ڕووبارەکانی ئێرانە.
لە سەقزەوە تا کاروونی ئەهواز و ڕووبارەکانی هەمەدان؛ چی دەگوزەرێت و ڕەگی ئەم …
❤1
6 Aug 2026, 11:17 UTC69 views1 reactionsread 6 August 2026 🟠 سوپای ئێران: بە کەرەستەی نوێی سەربازی، ئامادەی هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکین لەگەڵ ئەمریکا
گوتەبێژی سوپای ئێران دەڵێت، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بە کەرەستەی سەربازیی نوێ تەیار کراون و ئاستی ئامادەباشییان بەرز بووەتەوە. ئەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە سوپا لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکدا، بە تایبەتی لەگەڵ ئەمریکا، لە ئامادەیی تەواودایە.
محەممەد ئەکرەمینیا، گوتەبێژی سوپای ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە سەرجەم یەکەکانی …
❤1
6 Aug 2026, 10:35 UTC69 views2 reactionsread 6 August 2026 🟠 گوشار بۆ سەر دامەزراوە مەدەنیەکان بەردەوامە؛ ئەندامێکی دیکەی دامەزراوەی “شاهێنی” دەست بەسەر کرا
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، جەمال ڕۆستەمی، ئەندامی دامەزراوەی خێرخوازیی شاهێنی-یان لە کامیاران، دەستبەسەر کرد. بەوەش ژمارەی ئەندامان و چالاکوانی ئەم دامەزراوەیە کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا دەستبەسەرکراون، گەیشتە سێ کەس.
بە پێی زانیارییەکان، ئێوارەی سێشەممە ١٣ی گەلاوێژ، جەمال ڕۆستەمی، هاووڵاتیی…
❤2
6 Aug 2026, 10:24 UTC64 viewsread 6 August 2026 🟠 سیبیئێس: هاککەرانی پەیوەندیدار بە ئێران، گومانلێکراون لە هێرشەکانی سەر تۆڕی ئاوی ئەمریکا
ڕاپۆرتێکی سیبیئێس دەڵێت بەرپرسانی ئەمریکی لە هێرشە سایبەرییەکانی سەر سیستەمی دابینکردنی ئاوی ژمارەیەک ویلایەتدا، گومان لە هاکەرانی پشتگیریکراوی کۆماری ئیسلامی دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێرشە سایبەرییەکان تاوەکوو ئێستا لە لانیکەم ١٢ ویلایەتی ئەمریکا تۆمار کراون، لەوانە میشیگان، مینەسۆتا، جۆرجیا، نیوجێرسی و داکۆتای باشوور.…
6 Aug 2026, 09:50 UTC60 views1 reactionsread 6 August 2026 🟠 نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆماری ئیسلامی دەبێت کۆتایی بە لەسێدارەدانی کورد و بەلووچەکان بهێنێت
مای ساتۆ، ڕاپۆرتنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، لەگەڵ کۆمەڵێک لە کارناسانی سەربەخۆی ئەو ڕێکخراوە، داوایان لە کۆماری ئیسلامی کردووە کۆتایی بە دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە، ئەشکەنجە، مامەڵەی خراپ و لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد و بەلووچ بهێنێت و جێبەجێکردنی سزای سێدارە ڕابگرێت.
لە بەیاننامەکەدا ها…
❤1
6 Aug 2026, 09:00 UTC67 views1 reactionsread 6 August 2026 🟠 پۆلیسی هاتووچۆی کوردستان هەڕەشە لە ژنە ماتۆڕسوارەکان دەکات
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، تا ئەوکاتەی بڕیار لەسەر پێدانی مۆڵەتی ماتۆڕسکیل بۆ ژنان دەدرێت، لێخوڕینی ماتۆڕسکیل لەلایەن ژنانەوە بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت، هەروەها پۆلیس بەهۆی نەبوونی مۆڵەت، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ماتۆڕسوارە ژنەکان دەگرێتەبەر.
ڕەزا هیممەتیزادە، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سنە بە ئاماژە بە زیادبوونی ژمارەی ماتۆڕ…
❤1
6 Aug 2026, 08:56 UTC67 views1 reactionsread 6 August 2026 🟠 ترەمپ داوای سزای توند بۆ ئەو کەسانە دەکات کە سەبارەت بە کەمیی تەقەمەنیی ئەمریکا زانیارییان داوە
سەرۆکی ئەمریکا ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە کەمکردنەوەی کۆی تەقەمەنیی سوپای وڵاتەکەی بە "ناڕاست و خیانەتکارانە" ناوبرد و ڕایگەیاند کە ئەوانەی زانیارییان لەسەر ئەو بابەتە درکاندووە، دەناسرێنەوە و داوا دەکەم بە توندی سزا بدرێن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال، ئەو هەواڵانەی سەبارەت ب…
❤1
6 Aug 2026, 07:50 UTC73 views1 reactionsread 6 August 2026 🟠 ڤانس: لایەنە توندڕەوەکان لە ئێران دەیانەوێت درێژە بە شەڕ بدەن، بەڵام واشنتۆن هێشتا بەدوای ڕێککەوتندایە
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لە هاوڕایی تەواوەتی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، لەبارەی ئێران کردەوە و ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی ئێران نەبێتە هێزێکی ئەتۆمی، واشنتۆن هێشتا پێی باشترە بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام ئەگەر پێویست بکات، ئەوا بژاردەی دیکە لەبەر دەستە.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیو…
❤1
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @zagros24_Ku. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.