25 Jul 2026, 08:18 UTC101 views1 reactionsread 6 August 2026 🟢تەنزەکانی #عەتا_سەرزل
انشا
موضوع: قدرت تشخیص
به وەڵا و به بیلا و به تەڵا هەرسێکیان ناوی خوایه گەوج نیستم و توانایی تشخیص خوب و بد را دارم شاید در بعضی مسائل نواحی جنسی خودم را با گەزەر از هم تشخیص ندهم و اندازه دایکەکەی حەمە ئاشەوان از آن تێبگەم ولی این هم از ڕۆژگار تاریکی است که در آن به سر میبریم.
بعضی مسائل هستند که من نمیتوانم آنها را از هم تشخیص بدهم و آنها بسیار مهم هستند فیالمثل من توانایی تشخیص گیلا…
😁1
23 Jul 2026, 09:11 UTC112 views7 reactionsread 6 August 2026 خۆنەبوون!
چەند شەقامی خەم بپێوم دەست لە دەستی تۆنەبوون؟
دەم بە بالۆرەی هەناسەی پێی سڕم، تا خۆنەبوون؟
دڵپڕیی کاتی گەیینت پێم، نهێنیتی نەهێشت
بۆ دڵم دەرکەوت کە ئەسری دوا ژوان بێخۆ نەبوون
شەو بە سەرخۆشی سپاردن، سەر بە مێز، هیوا بە هیچ
بەخت بڵێ چی؟ چارە وا بوو،کۆنەکردەم کۆ نەبوون
لێوی پیریی لەرز ئەچێنێ ، دوا تەمام ئاودێرە بۆی
تازەنازت خۆ نەگەشتن...زامەکانم کۆنە بوون
ڕێسەکانی چارەنووسم هێند پتەو پەت بوون لە ژین
هەوڵ…
❤7
20 Jul 2026, 21:55 UTC296 views3 reactionsread 6 August 2026 Video
گۆرانی: پشیکێ...[ژیریی دەستکرد]
هۆنراوە: #جەمال_مەریوانی( #هەڵبەست)
ئامادەکردن: میلاد
#ژیریی_دەستکرد #پشیکێ
🟢منداڵانمان فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی بکەین
https://t.me/Honrawey_Meriwan
❤3
19 Jul 2026, 10:37 UTC293 views4 reactionsread 6 August 2026 هاوخەمییەک بۆ ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت
نابەزی هەر ماوی تۆ
ئاگری بێ گـڕ بـە جـــارێ بەر بووە نێو چــاوی تۆ
شیوەنـی ساڵی قریشکە پێــم ئەڵــێ گریــاوی تۆ
دوو هەزار و بیست و شینە شین ئەگێڕم بۆ گەلم
وای لـە سەر دەشتی نیگاما ماوی تۆ هـەر مــاوی تۆ
تۆ گەیشتی تا تـرۆپکــی ئـارەزووت بەو زامـــەوە
ئەو بە قوڕدا چـوو لە ئاهــی لاوی لێقەوماوی تۆ
ئەی بە قوربانی هەنسکی دەم بەیانت بــێ نەیـار
چەن بە سەربەرزی لە…
❤4
15 Jul 2026, 22:17 UTC210 views3 reactionsread 6 August 2026 من نازانم نازانم
ئەمە خەوە یان خۆ لە خەو دان
چۆن ئەبێ بەم ڕادەیە
خۆشم بوێیت و نەزانی
ئەمە هەزار و یەکەمین
خۆزگەمە بە گیرفانی سوخمەکەت ئەخوازم
خۆزگەم
بە گەندەمووەکانی دەموچاوت ئەخوازم
شێعرەکانیشم
ئیرەیی بەو شێعرانە ئەبەن
ئەیانخوێنیتەوە...
https://t.me/Honrawey_Meriwan
✍سماییل ڕەمەزانی
📚 لە دڵتەنگیی بێوەکراسێ
❤3
14 Jul 2026, 08:53 UTC190 views2 reactionsread 6 August 2026 File
ئەوەتەی دایکیم خزاوەتە ڕۆچنەی تەباییەوە
ناوێرم بە هیچ ئاشنایی سڕێنەوەیەک
هێژموونی لەشم
هەڵخم بە خۆرەتاوی
تەنافێکەوە!
غەریبستانێکە دڵم؛
نسرم و حەسرەتاوی.
کێ بەزەیی بە گۆرستاندا دێت؟
بە ئەڵحەدی ژنێکە
کێلی پێوە نەماوە!
بە هەوایەکی دووکەسی
کە ڕژاوەتە دوا خاڵی تەمەن و
فێڵی ئەو حەسرەتانەی
بوەتە ئاگرە سوورە و
بەربووتە گیانی هێوری!
دەمکەنێنێ بە ماشێک،
بەشی برنجە ڕمۆکەکانی ئاڵای سەرم بێ!
بەشی دەمبۆڵەی نانی نیوەڕۆی بێ منی و شێ…
👍2
10 Jul 2026, 09:16 UTC246 views9 reactionsread 6 August 2026 Video
هاوگەمە
هاوگەمەی کووچەی مناڵیم لەو شەقامەڕێوە بێ
نیوەشەو بێ، با بە نەرمی، چرپەتم گوێ تێوە بێ
چاوەشارکێ گەر بەهانەی کۆرپەڵەی ناخم گرێ
بگرە دەستی دارەدارەی، گۆشەچاوت لێوە بێ
ئیستە دڵ بێ لاشیپانەو ڕۆح لە سەر پاژنەی خزیو
دەی تەقەی دەروازە ئاخر،کەی دەبێ بەم شێوە بێ؟
سەردەمانێ دیلەکانێی ناوی تۆم پیا هەڵخرا
ئێستە چیلکەی ئاگرۆکە و بووڵنشینم نێوە بێ
ماڵەکۆچێمان کەلووکێ،ماڵپەرەستیی لێ نەبوو
بێخەیاڵیمان دەشێلا، تا تەرەی چ…
❤9
7 Jul 2026, 17:43 UTC257 views12 reactionsread 6 August 2026 سەعات سفرە و وەرن تێکڕا تەماشاڤانی ئازیزم
شێعرتیڤی تەماشا کەن بە چاوێکی ڕەئالیزم
هەواڵێکم هەوەڵ هەوڵی هەواڵێکی هەواڵانە
لە سای ئەم دۆخە دڵگیرەو هەتا دڵ بیگرێ زیزم
لە هەر کووچە و پەسیوێکدا کوچک خەی بۆ جەنابی سەگ
حەتم ئەدرێ لە کاکیلەی هەوادارانی فاشیزم
کە ڕۆحی ناسکی شاعیر بە چەکمەی مۆدەوە دەرچوو
وەرن هەموو تێکڕا بێژین(....) بە کاپیتالیزم
دەموچاوێ بە خوێناوی گوڵی ئەم زێدە نەخشابێ
ئەرێ مەخلووقی ئەم شارە!، دە بۆ پێید…
❤6👍4👌2
30 Jun 2026, 21:29 UTC266 views1 reactionsread 6 August 2026 File
🎤ماملێ
🎼زەمانە گوڵێکی دامێ
#گۆرانی
https://t.me/Honrawey_Meriwan
❤1
30 Jun 2026, 21:26 UTC258 views1 reactionsread 6 August 2026 File
پادکەستی زاخۆر
بەشی دووهەم
پەنجەرە
لە سەر کتێبی گوڵی ڕەش بە قەڵەمی شێرزاد حەسەن
✍نووسینی دەق: یارا
🎙بێژەرەکان: یارا و ئایدا حەیدەری
ڕێکخستن: یارا
#پادکەست
https://t.me/Honrawey_Meriwan
❤1
4 Jun 2026, 21:42 UTC371 views10 reactionsread 6 August 2026 گەر هەناسەی وردەژینی شێعرە چارەی، با له دڵ
هەڵبژێرم چی وشەی ئەو نیشتمانەی بۆم نەبوو
فاتێح ئەرژەنگی
✍ تینوو
#تەکبەیتی-شابەیت
https://t.me/Honrawey_Meriwan
❤6👌4
4 Jun 2026, 20:50 UTC359 viewsread 6 August 2026 File
هەرێ گولێ
#زیرەکی_دەستکرد
#گۆرانی
https://t.me/Honrawey_Meriwan
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @Honrawey_Meriwan. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.