26 Jul 2026, 10:57 UTC46 views2 reactionsread 9 August 2026 سەفەرێکم لە ڕێدایە
لە کەی چوونم بێخەبەرم.
ئەجەل تۆ بی و نەپرسینت
بۆ کەی هاتی بێ خەبەرم.
وەک چۆن منت هێنا ئێرە
مانەوەم با لێرە بەس بێ.
حەزی خۆتبێ خۆشە قوربان
با وا نەبێ حەزی کەس بێ.
کە ئەتزانی چی چرکەیە
بەرگێ شینم لەبەر ئەکەی.
مانەوەم بۆ ؟ ئەم تاوانە
لە دوو دەستی قەدەر ئەخەی.
لەم وڵاتی منا قوربان
کەم ڕۆژ مناڵ هەتیو نەبێ.
کەم کەس لە ژێر باری خەما
تا تەوقی سەر چەقیو نەبێ.
بەڵێ قوربان کەم تاو دایکێ
لەم خاکەدا نەبوورێ…
👍1👎1
23 Jul 2026, 12:17 UTC67 views3 reactionsread 9 August 2026 تۆ ڕۆیشتی و هێشتا دڵم
خۆی نەداوە بە دڵێتر.
چاوم لەسەر وێنەکانتەو
ڕووی نەداوە بە گوڵێتر.
دەستەکانم چیتر توانای
دەسگرتنێ تریان نییە.
خۆ ئەزانی تۆ نەبێ کەس
نازانێ کە دەردیان چییە.
بێ وەفاییت ئازارێکەو
کۆچەکەت سەد هەزاریتر.
پێم وتبووی بێ تۆ ناژیم
بە کێی بڵێم چەند جاریتر.
کە لێرە نیت وەکوو مردووم
خەیاڵێکە دێت و دەمبا.
دڵخۆشم پێی دیارە ڕۆژێ
دەمکاتەوە تۆزی دەم با.
بڵێی ڕۆژێ کۆتایی بێ
بەم دوورییە باوانەکەم.
پەپوولەی ئەم…
❤3
21 Jul 2026, 14:03 UTC72 views2 reactionsread 9 August 2026 لە دەس دەرچوو خۆشەویستیت
بە خۆم نییە کە ناتوانم.
بە چاوی سەر تازە تا هەم
بۆ کەسێکی کە ناڕوانم.
کە پەیمانی مانەوەم دا
کە ڕۆحم خستە بەر پێی تۆ.
ڕازی نابم دڵت تەنگبێ
بۆ خۆم ئەگریم هەم لە جێی تۆ.
وەفا لای من باوی ماوە
تەمەن ڕێ لە ئەشقم ناگرێ.
بێ لە خەندەی لێوانت هیچ
ڕێ لە شین و ئەشکم ناگرێ.
بە نیشتمان کە تۆی کردە
جوانترین دیاری بوونی من.
مانەوەم لات ئەبەدییە
بیر نەکەیتۆ لە چوونی من.
بە خاکی پاکی کوردستان
بە ئیلهامی ش…
❤2
7 Jul 2026, 05:42 UTC103 views5 reactionsread 9 August 2026 خۆزگە دڵیشمان پیر ئەبوو
وەک ئەو پرچەی ڕەش بوو جاران.
وەک ئەو پەنجانەی ئەلەرزن
وەک ئەو چاوەی گەش بوو جاران.
گەرچی هێزم تیا نەماوە
تاڵێ ڕەشیم لێ نابینی.
بە گیانی تۆ بێ یادی تۆ
نەختێ گەشیم لێ نابینی.
سەیرە لە لام کە ناتوانم
لێرە بەدواش خۆم بم و خۆم.
شیرینیشە لێرە نییت و
ئێستەش ئەبێ تۆ بم و تۆم.
https://t.me/razyaar_r
❤5
3 Jul 2026, 06:53 UTC105 views6 reactionsread 9 August 2026 هەر بەو فرمێسکەی
ڕژاندت بۆ من.
بەو دڵ و جەرگەی
برژاندت بۆ من.
لە ڕێی خاکێکدا
گیانم داناوە.
خۆت پێت ناساندم
گلێنەی چاوە.
دایکە بەقووربان
ئاخ هەڵکێشانت.
فیدای دوو پەلکەی
ڕەشی سەر شانت.
خەم مەخۆ و مەڵێ
جەرگم سووتاوە.
با وا تێ نەگەن
ورەت ڕووخاوە.
نەگریت و نەڵێی
ئەژنۆ شکاو خۆم.
لە فیشەک زیاتر
ئێشی پێیە بۆم.
ڕازیار
https://t.me/razyaar_r
❤3👍3
2 Dec 2025, 20:30 UTC257 views4 reactionsread 9 August 2026 شێوەکەت شێوەم دەشێوێنێ بەناز بێ و لا نەدەی
تۆ سەرم جارێ ئەگەر دێی، ئەو سەرەم لێ با نەدەی
دەستی ئەم ڕێ بگرە لاڕێ مەگرە بێ تا دەرکەوی
یەک بەڵێ قەرزارمی و بەس، بەش هەوای هەی نا نەدەی
هەر بە حاڵی خۆمە شینم تا کە گەرمە شینە بێ
چەندە وێرانم ئەگەر بێیت و بزەم بۆ دا نەدەی
کوفرە دڵ سووتان چ سووتانێ بە کۆڵێ فەخرەوە!
دای لە پێی ئەم ئەشقە بۆچی تۆش ئەبێ هەر تانەدەی؟!
ترسی ئاوێنەت نەبێ ڕووت بێ و نیشانی ڕوم بدە
پێت ئەڵێ چەن دڵ…
❤4
24 Nov 2025, 12:09 UTC248 views6 reactionsread 9 August 2026 کێ لە سینەی پڕ لە ڕازی مەینەتیمان تێ گەیی؟
کێ لە ژانی سەردەمانی پێی پەتیمان تێ گەیی؟
بێ وچان خەممان ئەخوارد و گەرچی هەر برسی دەماین!
کێ لە شینی تاونەتاوی برسیەتیمان تێ گەیی؟
چەن ڕۆمان تۆم خوێندەوە و تۆ چەن ژیای تا لێم بگەی؟
کێ لە جەوری دەفتەری پڕ خەت خەتیمان تێ گەیی؟
من هەڵەبجەی خاوەر و تۆ ئەو عەفرینەی کە دیمان
کێ لە چاوی پڕ ئەسرین و حەسرەتیمان تێ گەیی؟
شەو بە لێوی مەرگەوە و ڕۆژ هەر بە تاسەی ژین ئەژین
کێ لە باری …
✍4❤2
21 Nov 2025, 17:19 UTC204 views5 reactionsread 9 August 2026 File
حەسرەت
عەجەب حاڵێکە ئەم حاڵە
عەجەب دەردێکە بێ تۆیی،
تۆ نازانی چیم بەسەر هات
ئەم کاتانەم چۆن لێ ڕۆیی،
سەرو سیمام مات و شێواو
زەردم وەکوو گەڵای پاییز،
دڵ پڕ لە خەم و حەسرەتم
چونکە دورم لە تۆی ئازیز،
گەر ئەتوانی سەر بەرەوە
چاو لە جەستەی بیمار مەکە،
زامەکانم هەمووی بە سۆن
بەدەستی خۆت تیمارمکە،
بۆچی گوڵم وەکوو من نیت
لە خەمدا نیت بۆ دووریمان،
ئەی نازانی بەس دیدارێ
بە دڵ ئەیدات سەبووریمان،
عەجەب لە تۆ کە بێخەمی
عەجەب …
👏5
30 Oct 2025, 18:24 UTC243 views5 reactionsread 9 August 2026 هەر لە داوی پڕ خەیاڵی،پرچەکەی ئەودا ژیام
هەر لە سووچی پڕ لە پووچی، بێکەسی شەودا ژیام
سەر بە تاڵێ ڕەشیەتیی، تێدا نەما بۆ کێ نەما؟!
دێر کەهات هیچ پیرکەمام چش،خۆ لەگەل مەودا ژیام
دەر نەچوو بۆی خۆی لە گێژی، گێژەڵوکەی ئەو خەوا
چاو بە شێواوی کە بینی، بۆچی لەو سەودا ژیام؟
بیکەوە دووگمەی هەناری، سینەکەت با دەرکەوێ
زۆر لە حەسرەت ناو حەشار و چینەیی کەودا ژیام
شێوی چاوم بردە بەر دوو، چاوە پڕ لە شینەکەی
گەرچی داخە و تێ نەگەش…
❤4👏1
22 Oct 2025, 21:51 UTC278 views5 reactionsread 9 August 2026 چەن هەنسکی بێ فرمێسکم
لە گەروودا هێڵاوە بۆت.
چەن ڕێی دوورو ناهەموارم
بە پێی پەتی کێڵاوە بۆت.
چەن ئاهی ساردی هەڵکێشا
سینەی پڕ لە زوخاوی من.
چەن بە تاسەی تۆ مایەوە
قەڵای دڵی ڕوخاوی من.
چەن ڕۆیینی بێ سێبەرم
هاتە پێش و تۆم پێ نەگەی.
تۆ کە من بووی چەنجار وتم
تۆ بیتوو خوا خۆم لێ نەکەی.
بیرمە جارێ شەو نیوە بوو
شینێ بەر بوو لە ڕوخسارم.
نەم ئەزانی بۆ کێ بوو بەس
بارێ قورس بوو لە سەر بارم
هەر ئەو شەوە وشکە کانی
چاوم خوێنی ت…
❤🔥4❤1
21 Oct 2025, 14:16 UTC203 views3 reactionsread 9 August 2026 گەر بێی بزە ئەخەیتە سەر
چی دار پەڵکی شەقام هەیە.
گەر بێی خۆمت بۆ ئەنێژم
تا بزانی چەن بەقام هەیە.
گەر بێی تابلۆی دیوارەکان
ڕۆحم ئەچێ بە بەریانا.
دێنە سەما وەکوو بڵێی
تۆی باریوی بە سەریانا،
گەر بێی منی نزیک لە چوون
تا هەتایە ئەمێنمەوە.
بەختەوەریم لە سەر دەستی
تۆ لە خاکا ئەچێنمەوە.
گەر بێی کاری خۆیکردووە
دەستی دۆعام دڵ ناگۆڕم.
تنۆکێکم بە هیچ کەسێ
لە چاوانەی خۆم ناچۆڕم.
جارێ ئەگەر تۆ بڵێی بێ
بەس نیشتمان جێ ئەهێڵم.
ئە…
❤2🤔1
18 Oct 2025, 19:50 UTC210 views11 reactionsread 9 August 2026 چەن هەنسکی
بێ فرمێسکم
لە گەروودا
هێڵاوە بۆت.
چەن ڕێی دوورو
ناهەموارم
بە پێی پەتی
کێڵاوە بۆت.
چەن ئاهی ساردی
هەڵکێشا
سینەی پڕ لە
زوخاوی من.
چەن بە تاسەی
تۆ مایەوە
قەڵای دڵی
ڕوخاوی من.
چەن ڕۆیینی
بێ سێبەرم
هاتە پێش و
تۆم پێ نەگەی.
تۆ کە من بووی
چەنجار وتم
تۆ بیتوو خوا
خۆم لێ نەکەی.
ڕازیار
https://t.me/razyaar_r
❤7👏4
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @razyaar_r. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.